English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گومان له‌ قسه‌ و وێنه‌كه‌ی نه‌یمار ده‌كرێت
2018-04-09 [01:09 AM]

ZNA – ھەولێر


نەیمار داسێلڤای یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان،  وێنەیەکی خۆی و مێسی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و ئەمەش دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

نەیمار لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەی خۆی لەگەڵ مێسی داناوە و نوسیویەتی"  کاتێک من و مێسی هێزمان یەکدەگرێت شتی زۆر جوانمان لێدەردەچێت، بۆیە هەموو کات چاوتان لەسەر ئێمە بێت".

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە نەیمار دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و لەگەڵ مێسی جارێکی دیکە یاریبکاتەوە.

نەیمار داسێلۆڤای 26 ساڵان ئەم وەرزە لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە 30 یاریدا 29 گۆڵ و 19 ئاسیستی هەیە، گرێبەستەکەشی لە 2022 کۆتایی پێدێت.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 6823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad