English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆڵ پۆگبا نایەوێت لە مانچستەر بمێنێته‌وه‌ و ڕوو ده‌كاته‌ ئه‌م یانه‌یه‌
2018-04-09 [02:17 AM]

ZNA – ھەولێر


پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی فەرەنسی و یاریزانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت داھاتوودا پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.

پێگەی دیاریۆ گۆڵ ی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە پۆڵ پۆگبا یاریزانە فەرەنسیەکەی یانەی مانچستەر یونایتد کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە یۆڤانتۆسەوە بە بۆندێکی گەورە پەیوەندی بە شەیتانە سورەکانەوە کرد دوای ٢ وەرز ئەو یاریزانە لەو یانەیە بێزار بووە و راگەیاندووە کە دەیەوێت ریزی ئەو یانە جێبھێلێت و پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.

پۆگبا لە یانەکەیدا دڵخۆش نییە و ئارەزووی رۆشتن دەکات، ئەمە لە کاتێکدا لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا لە یانەی مانچستەر سیتی نزیکبووبوەوە، بەڵام دواتر مانەوەی لە شەیتانە سورەکەدا ھەڵبژارد .

پۆڵ پۆگبای تەمەن ٢٥ ساڵ لە ھاوینی ٢٠١٦دا لە یانەی یۆڤانتۆسەوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کرد.
 





ئەم هەواڵە 7198جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad