English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایە عێڕاق دەوڵەتە؟
2018-04-09 [02:58 AM]

نووسینی: ئیسماعیل زارگه‌لی


ئەگەر عێڕاق دەوڵەتە و خاوەن سیادەیە بۆچی دەبێت خاک و ئاسمانی پێشێل بکرێت نەتوانێت ڕێگری لێبکات.

ئەوەی ھەردووک دەوڵەتی تورکیا و ئێران ئەو پێشێل کاریانەی کە دەیکەنە سەر سەروەری خاکی عێڕاق ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە عێڕاق نە دەوڵەتەو نە خاوەن سیادەیە، ئەگەر وانیە با بتوانێت وەک دەوڵەتێکی خاوەن سیادە ڕێگری بکات لە ھاتنەوەوەی سوپای تورکیاو ئێران بۆناو خاکی عێڕاق خۆ ئەگەر عێڕاق دەوڵەتبێت ئەوا دەتوانێت لە نەتەوەیەکگرتووەکان شکایەت بکات و ڕێگری بکات لە لەشکرکێشی بێگانە بۆ ناو خاکەکەی بۆ ئاسمانەکەی بەڵام بەدڵنیای وە دەێڵێم خودی عێڕاق کە دروست بووە لەسەر بنەمایەکی فاشلە بۆیە نەدەوڵەتە و نە خاوەن سیادەیە.

ماوەیەکە لەشکری تورکیا سنوری ھەرێمی کوردستان دەبەزێنێت لە باکوری عێڕاق چەندین کیلۆمەتر ھاتۆتە ناو خاکی عێڕاق ئەمە لە لایەک تورکیا لەلایەکی تر دەوڵەتی ئێران لە ساڵی ٢٠١٢وە چەندین کیلۆمەتر ھاتە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان لە باکوری عێڕاق و بەتایبەت لە سەر زنجیرە چیاکانی قەندیل ھەموو لوتکە ستراتیژیەکان بارەگای ئێران لێی دروستکراوون و ئێستاش لەناوچەی برادۆست لە سێ کوچکەی عێڕاق و ئێران و تورکیا سوپای تورکیا لوتکە چیا ستراتیژیەکانی داگیر کردووە سەرقاڵی دروستکردنی قەڕەقۆڵن ، جا عێڕاقیش نقەی لێوە نایێت په‌كه‌كه‌ش کاتی خۆی دوو پۆلیسی کوشتن و گوتیان تورکیا وێران دەکەین کەچی ئێستا سوپای تورک نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر ھاتونەتە ناوچەی برادۆست و سوپای تورکیا سەرقاڵی خۆجێگیر کردنە په‌كه‌كەش وەک عێڕاق.





ئەم هەواڵە 1615جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad