English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خشته‌..ئه‌مشه‌و له‌ چامپیۆنزلیگ دوو یانه‌ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی پێش کۆتایی
2018-04-10 [09:43 AM]

ZNA – ھەولێر



ئەمشەو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئەنجامدانی دوو یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی دەست پێدەکاتەوە، کە تێدا دوو یانەی بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی بەدیاردەکەون  .

لە یاری یەکەمدا و لەکاتژمێر ٩:٤٥ خولەک، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەبێتە میوانی یانەی رۆما لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ، لە یاری چوون بەرشەلۆنە توانی ٤ بە١ یاریەکە بباتەوە، بۆیە ئەرکی بارسا ئاسانە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە دووەم یاریشدا یانەی مانچستەرسیتی بە ڕابەرایەتی گواردیۆلا لە یاریگای ئیتحادی تایبەت بە خۆی لە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک، میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی ھاونیشتیمانی دەکات و لە یاری چوونیش لیڤەرپوڵ توانیبوی ٣ بە ٠ یاریەکە بباتەوە.

 ئەرکە مانچستەرسیتی قورسەو دەبێت ٤-٠ یاریەکە بباتەوە  بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی، ھەرچی یانە لیڤەرپولە بە ھەموو بردنەوەو یەکسانبوونێک دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.


سیروان مزووری

 





ئەم هەواڵە 6466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad