English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەعد محەمەد رەحیم ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2018-04-10 [08:17 AM]

ZNA – هەولێر


چیرۆکنووس و رۆماننووسی عێراقی ، سەعد محەمەد رەحیم، دوێنێ دووشەممە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

 

ئەو نووسەرە، لە نەخۆشخانەی سلێمانی بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
 

ئەو رۆماننوسە میوانی ٢١مین فێستیڤاڵی روناكبیریی گەلاوێژ بوو، لە رۆژی دووەمی چالاكییەكانی فێستیڤاڵدا لە تەوەری (ترجمة اڵاخر ثقافیا- وەرگێڕانی ئەویدی لەرووی رۆشنبیرییەوە) بە بابەتێك بەشداریی كرد بەناونیشانی (ترجمة اڵاخر ولحظة التنویر الغائبة- وەرگێڕانی ئەویدی و ساتی ئامادەنەبوونی رۆشنگەری)، بەڵام رۆژی یەك شەممە لەكاتێكدا خۆی ئامادە كردبوو لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بگەڕێتەوە بەغدا، تەندروستیی تێكدەچێت و جەڵتەی دڵ لێیدەدات.

 

دواتر سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە لە نەخۆشخانەی بووژانەوەی دڵ لە سلێمانی كۆچی دوایی دەكات.

 

كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە رێورەسمێكدا بە بەشداریی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژو هەندێ‌ لە نووسەرانی دیکە و كەسوكاری كۆچكردوو، تەرمەكەی گواسترایەوە بۆ زێدی خۆی.

 

 

ناوبراو پێشتر لە بەغدا نەشتەرگەریی دڵی بۆ كرابوو.
 

 

سەعد محەمەد رەحیم لە ساڵی 1957 لە شاری بەعقوبە لەدایك بووە، لە ساڵی 1980دا بەكالۆریۆسی لە كۆلێجی كارگێڕی و ئابوریدا بەدەست هێناوە، پاشان بووە بە مامۆستای ئامادەیی و وانەی ئابووری وتۆتەوە، بەڵام خەمی سەرەكیی سەعد محەمەد رەحیم ئەدەب و رۆمان و رۆژنامەگەری بوو. بۆیە ژمارەیەك كتێبی لە بواری چیرۆك و رۆمان و لێكۆڵینەوەو رەخنەدا چاپ كردووە، لەم دواییەدا زیاتر بە رۆمانی (مقتل بائع الكتب – كوژرانی پیاوە كتێبفرۆشەكە) ناوبانگی دەركرد و لە ماوەی ساڵێكدا ١٠ جار چاپكرایەوە، بۆ چەندین زمان وەرگێڕدراوە، لەوانە زمانی كوردی كە سەباح ئیسماعیل كردوویەتی بە كوردی.
 
بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ هاوخەمیی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ئەو رۆماننووسە.

 

 





ئەم هەواڵە 9565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad