English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قۆناغێكی نوێ بۆ یەكڕیزی و تەبایی
2018-04-10 [12:31 PM]

نووسینی: ئاری زێندینی


 پرسی كورد و كێشەی كورد بە چەندین هۆكاری ناوەخۆ و دەرەكی لە هەر ئاستێكدا بێت لە هەر دەور و زەمانێك(یەكڕیزی و تەبایی) پێویست بووە و بە (یەكڕیزی و تەبایی) سەركەوتووبووە و سەركەوتووش دەبین. لەهەر قۆناغێك لە قۆناغەكانی خەبات بە درێژایی ساڵانی رابردوو میللەتی كورد(یەكڕیزوتەبا) بووە بۆ رووداو و پێشهاتەكان و كارەساتەكان هەر ئەم (یەكڕیزی و تەبا)یە هەوێنی سەركەوتن و سەربەخۆیی و هەوێنی رۆژێكی وەك ئەمڕۆیە كە كورد بە خۆی فەرمانڕەوایی خۆی دەكات كەئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ متمانەیی و پشتیوانی یەكتری خەڵكی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كورد لە ئەزموونی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرئەوەی روونە و سەلمێنرا تەنیا (یەكڕیزی و تەبایی) بۆ میللەتەكەمان دەرمان و چارەسەرە، نەوەك ململانێ و ڕكابەری یەكتری و گۆڕینی ئاڕاستەی چارەسەری كێشەكان بەرەو كەنار و شوێنێكیتر، بەڵكو دەبێت ئاڕاستەی چارەسەری كێشەكان بەرەو (یەكڕیزی و تەبایی) لە هەرێمی كوردستان هەنگاوی بۆ بنرێت. لە دوای ڕاپەڕینی (1991) متمانە بوون بە سەركردایەتی سیاسی كورد حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزرا خۆی فەرمانڕەوایی خۆی كرد سەرباری ئاستەنگ و رووداوی نەخوازراو ناخۆشی كە لەو ساڵانە روویاندا كێشەی نێوان لایەنە سیاسیەكان بەرزی و نزمی و هەڵكشان و داكشانی هەبووە، بەڵام لەلایەن حكومەتی عێڕاق لە بەغداوە كێشەی بۆ دروسبووە ئامانجیش لەو كارانەی حكومەتی بەغدا تێكدانی (یەكڕیزی و تەبایی) خەڵكی كوردستان و لە ناوبردنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و بچوككردنەوەی پرسە كۆنكریتیەكان وەك ( سەربەخۆیی و مافی دەوڵەت) یانیش خەریككردنی خەڵكی كوردستان بە (مووچە و بوودجە) سەپاندنی ئابڵووقەی ئابووری، بەڵام بە(یەكڕیزی و تەبایی) خەڵكی كوردستان متمانە بوون بە حكومەتی هەرێمی كوردستان پیلان و پلانی حكومەتی بەغدایی پوچەڵ و هەرەس پێهینا! هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەی كە قۆناغێكی جیاوازتر و نوێترە لە خەباتی مەدەنی و سیاسی پاش ئەو رووداوانەی روویاندا لەم دوو سێ چوار ساڵەی رابردوو كە لە توانا و كۆنتڕۆلی كەسدا نەبوو، پێویستە سەركردایەتی كورد و خەڵكی كوردستان تەبابن و ڕیزەكانیان یەكبخەن بۆ هەر پێشهات و گۆڕانكاری نوێ.(27) ساڵ حوكمڕانی و سەربەخۆیی وبەڕێوەبردنی كورد بەدەست و ئەقڵی خۆی سەروەریەكی مەزن و پیرۆزە لە مێژوویی خەباتی سەركردایەتی كورد و میللەتی كورد،(یەكڕیزی و تەبایی) ئێمەی پاراست لە هەموو ئەو نەهامەتی و ئەگەرانەی كە تووشمان بوو وە ئەگەر تووشمان بێت لە داهاتوو! (یەكڕیزی و تەبایی) پەیژەكانی سەركەوتن بەرەو لوتكە ئاسان دەكات، گەر خۆڕاگری و هۆشیاری خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێمی نەبووایە نەماندەتوانی بەردەوام بین لە حوكمڕانی و ئەو كێشانەی بۆیان دروستكردین لە هەموولایەك، دەبێت ئێمە خۆمان بگونجێنین و بیسەلمێنین كە ئێمە میللەتێكی سەربەخۆین مافی سەربەخۆیی و حوكمڕانی خۆمان هەیە بێزار نابین لە ڕێی سەربەخۆیی. قۆناغی نوێی داهاتوو بە (یەكڕیزی و تەبایی) بناغەی دادەڕێژین بەلاوەنانی هەموو بەربەست و ناكۆكی و ململانێكان بۆ بەدەسهێنانی سەروەری و دەستكەوتی مێژوویی زیاتر هەروەك چۆن لە ڕابردوو چەندین دەستكەوتی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسی بە دەست هاتوون، ئاوەهاش لەم قۆناغە نوێیە بە (یەكڕیزی و تەبایی) دەستكەوت و سەروەریەكان بۆ مێژوویی كورد بەدەسبهێنین و تۆماردەكەین. حكومەتی عێڕاق لە بەغداوە دەویست و مەبەستی بوو خەڵكی كوردستان و میللەتی كورد بە سیاسەتە ناڕوون و جیاوازەكانی و ئابڵوقەی ئابووری و كێشە نانەوە هەوڵی تێكدانی یەكڕیزی و تەبایی خەڵكی كوردستان بوو، بەڵام لە دواجاردا خەڵكی هەرێمی كوردستان و سیاسەتی سەركردایەتی كورد لە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆڕاگریەكی بێوینەیان نواند و زیرەكی و پشتیوانی خەڵكی كوردستانیان بە حكومەتی بەغدا پیشاندا سەلمێنرا بەیەكڕیزی و تەبایی هەرێمی كوردستان نە بە مووچە نە بە بوودجە نە بە ئابڵووقەی ئابووری شلۆق و درزی تێناكەوێ، خەڵكی هەرێمی كوردستان ئەو خەڵكە نین دەستبەرداری یەكڕیزی و تەبایی و خەباتی سەربەخۆیی خۆیان بن، چونكە پرسی كورد و مافەڕەواكان و مافەدەستووریەكان تەنیا مووچە و بوودجە و كردنەوەی فڕۆكەخانەكان نین، بەڵكو پرسی كورد سەربەخۆیی و رزگاری میللەتی كوردە، هیچ كەس و هێزێكیش نیە میللەتی كورد پەشیمان و پاشەكشێ پێبكات لە مافە دەستووری و مافە ڕەواكان، بۆیە پێویستە هەروەك چۆن لە رابردوو(یەكڕیزی و تەبایی) مكوم و قایم بوو لە قۆناغی داهاتووش زیاتر تۆختر و بەهێزتر بكرێن لە نێوان ڕۆلەكانی میللەتی كورد، پارێزەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بن كە هەرێمێكی سەربەخۆی فیدڕالی باوەڕپیكراوی نێودەوڵەتیە تاكو بیسەلمێنین ئێمە هەین و بوونمان هەیە، سەدان ساڵە بە هەزاران غەدر و پیلان تووشكراین و لكێنراین بەو دەوڵەتی عێڕاقەوە كەچی نەتوانراوە میللەتی كورد پاشگەز بكاتەوە لە خەباتی سەربەخۆیی، ئێمەش وەك میللەتانی دونیا مافی ژیانێكی شایستە و سەربەخۆمان هەیە، چونكە (خوای گەورە) لە ئاسمانەوە وەكو هەموو مرۆڤەكانی سەر زەوی میللەتی كوردی خەڵق كردووە دەبێت لە مافەكانی سەر زەوی بێبەش نەكرێت. 





ئەم هەواڵە 2815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad