English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەیرانی‮ ‬عەفرین و سوریا لە نێوان‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و سیاسەتدا
2018-04-10 [12:35 PM]

نووسینی: جەواد مستەفا ستوپەیی


ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە دامەزراندنی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە ساڵی‮ ‬1945 ‮ ‬بۆ چارەسەر كردنی‮ ‬كێشە نێودەوڵەتیەكان بە رێگای‮ ‬ئاشتیانەبوو‮. ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان پێكدێت لە شەش دەزگای‮ ‬سەرەكی‮: 1-كۆمەڵەی‮ ‬گشتی‮. ‬2‮-‬ ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش‮. ‬و‮.. ‬
ئێستا ئەوەی‮ ‬مەبەستمانە باس لە ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش دەكەین ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش لە گرنگترین دەزگاكانی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكانە،‮ ‬پێكدێت لە‮ ‬15 ئەندام بەم شێوە‮: (‬وڵاتانی‮ ‬ئاسیا و ئەفریقیا‮ ‬5 ئەندام،‮ ‬ئەمریكای‮ ‬لاتین‮ ‬2 ‮ ‬ئەندام،‮ ‬ناوەراست و روژئاوای‮ ‬ئەوروپا‮ ‬2 ‮ ‬ئەندام،‮ ‬روژهەلاتی‮ ‬ئەوروپا‮ ‬1 ئەندام،‮ + ‬5 ئەندامی‮ ‬وڵاتە هەمیشەییەكان‮)‬،‮ ‬ئەركی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش چارەسەر كردنی‮ ‬كێشە نێودەوڵەتییەكانە بە رێگای‮ ‬ئاشتیانە‮. ‬بەڵام هەر كێشەیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەگەر بە رێكخراوە هەرێمیەكان بە ئاشتیانە چارەسەر نەكرێت دواتر دەدرێتە ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش،‮ ‬چونكە لە پرۆگرامی‮ ‬هەر رێكخراوێكی‮ ‬هەرێمیدا هەیە كە باس لە چارەسەر كردنی‮ ‬كێشە نێودەوڵەتیەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەندام لەم رێكخراوەدا دەكات،‮ ‬بۆنمونە مادەی‮ ‬پێنجی‮ ‬پروگرامی‮ ‬كومكاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬باس لە چارەسەر كردنی‮ ‬كێشە نێودەوڵەتیەكانی‮ ‬ئەندام لەم رێكخراوەدا دەكات‮. ‬
بەڵام سەبارەت بە كێشەی‮ ‬عەفرین كە وڵاتی‮ ‬توركیا لەشكركێشی‮ ‬كردووتە سەر خاكی‮ ‬وڵاتێكیتری‮ ‬جیران و شەر لەم وڵاتەدا ئەجام دەدات‮ ‬و تەنانەت دەڤەر و پانتاییەكی‮ ‬داگیر كردووە،‮ ‬ئەمەش پێشێلكردنی‮ ‬راستەو خۆی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیەكانە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە بواری‮ ‬جەنگدا‮. ‬بۆیە لێرەدا دەست تێوەردانی‮ ‬زۆری‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬لە وڵاتی‮ ‬سوریادا هەیە،‮ ‬دەتوانین بڵێین تا رادەیەك سوریا دەسەڵاتی‮ ‬بەسەر سەروەری‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬خویدا نەماوە سەروەری‮ ‬ئەم وڵاتە كەوتووتە دەست وڵاتانی‮ ‬وەك روسیا و ئەمریكا و ئێران و توركیا و تاماوەیەك پێش لە دەست داعش و‮ ....‬هتد‮. ‬هەموو ئەم وڵاتانە هەریەكەیان بە ئارەزووی‮ ‬خۆی‮ ‬دەست تێوەردان لەم سوریادا ئەنجام دەدن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬روسیا كە‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئاسمانەكەیشی‮ ‬بەدەستەوەیە‮. ‬
بەڵام ئەوەی‮ ‬لێرەدا گرنگە باسی‮ ‬بكەین هێرشی‮ ‬توركیا بو سەر بەشێك لە خاكی‮ ‬ئەم وڵاتە بو سەر هێزێكی‮ ‬شەركەری‮ ‬كورد،‮ ‬واتە‮ (‬پەیەدە‮) ‬لە كاتێكدا‮ (‬پەیەدە‮) ‬خۆی‮ ‬بە دوست و هاوپەیمانی‮ ‬روسیا دەزانی،‮ ‬بەڵام لە ئەنجامدا روسیا پشتی‮ ‬تێكرد و گلوپی‮ ‬سەوزی‮ ‬بو توركیا پێكرد كە سوپای‮ ‬توركیا هێرشێكی‮ ‬فراوانی‮ ‬زەمینی‮ ‬و ئاسمانی‮ ‬بە چەكی‮ ‬قورس بكاتە سەر شاری‮ ‬عەفرین و داگیری‮ ‬بكات‮. ‬لەلایەكیترەوە بەریتانیا كە وڵاتێكی‮ ‬تری‮ ‬زلهێز و ئەندامی‮ ‬هەمیشەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانە و دەست رویشتووە لە ناوچەكەدا پشتگیری‮ ‬خۆی‮ ‬بو هێرشەكانی‮ ‬توركیا بو سەر عەفرین دەربری‮ ‬و گوتی‮ "‬توركیا مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە ئاسایشی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬خوی‮ ‬بكات‮"‬،‮ ‬هەروەها ئەمریكاش بە هەمان شێوە خۆی‮ ‬بێ لایەن پیشاندا لەم دەست تێوەردانە نێودەوڵەتیەدا‮. ‬بەگشتی‮ ‬ئەمە پێشێلكاریەكی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیەكانە كە توركیا هێرش بكاتە سەر ئەم وڵاتە بەبێ رەزامەندی‮ ‬سوریا‮. ‬كە ئەمە پێچەوانەی‮ ‬بەڵێننامەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانە و هەروەها پێچەوانەی‮ ‬بەڵێننامەی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬لێبوردنی‮ ‬نێودەوڵەتیە‮.‬
‮ ‬لە رووی‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی‮ ‬نێودەوڵەتیەوە وڵاتی‮ ‬سوریا بۆی‮ ‬هەیە داوا لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بكات تا رێ لە بەردەوامی‮ ‬توركیا بگرێت لەم شەرە دوژمنكارییەدا بو سەر باكوری‮ ‬سوریا و رادەستكردنەوەی‮ ‬شاری‮ ‬عەفرین بە سوریا كە بەشێكی‮ ‬خاكەكەیەتی‮. ‬بۆیە لێرەدا ئەگەر ئەم كێشەیە كاریگەرییەكی‮ ‬ناراستەو خوی‮ ‬هەبێت بۆ سەر ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬ئەوا نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بۆیان هەیە توركیا و‮ (‬پەیەدە‮) ‬بخاتە ژێر بەندی‮ ‬شەشەمی‮ ‬بەڵیننامەكەیان،‮ ‬كە ئەم بەندە پێكدێت لە مادەی‮ ‬33-38‬ی‮ ‬بەڵێننامەی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان‮. ‬كەواتە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بۆی‮ ‬هەیە‮ (‬توصیە‮) ‬بداتە توركیا‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هێرشەكانی‮ ‬بو سەر باكوری‮ ‬سوری‮ ‬راگرێت و شاری‮ ‬عەفرین رادەست بكاتەوە و سوریا بەجێ بێڵێت واتە كێشەكە بە ئاشتیانە چارەسەر بكرێت‮. ‬
هەروەها لە مادەی‮ ‬33ی‮ ‬بەڵیننامەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكاندا هاتووە دەڵێت دەبێت كێشە نێودەوڵەتیەكان بە‮ ‬یەكێك لەم رێگایانەی‮ ‬خوارەوە چارەسەر بكرێت‮:(‬دانوستانی‮ ‬راستەوخۆ،‮ ‬لێكولینەوە،‮ ‬ناوبژیوانیكردن،‮ ‬رەزامەندبوون،‮ ‬یەكلایكردنەوەی‮ ‬دادگایی،‮ ‬پەنابردن بو رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان‮)‬،‮ ‬هەروەها ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش سەر پشكە بۆ دیاریكردنی‮ ‬یەكێك لەم رێگایانە كە كام رێگا گونجاوە بو چارەسەر كردنی‮ ‬ئەم كێشەیە‮. ‬هەروەها بەپێی‮ ‬مادەی‮ ‬34ی‮ ‬بەڵێننامەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان،‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش بۆی‮ ‬هەیە پشكنین بۆ هەر كێشەیەك بكات كە دەبێتە هۆی‮ ‬ئاڵۆز كردنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬وڵاتان‮ ‬یاخود ببێتە هۆی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬كێشەیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬
‮ ‬بەڵام ئەگەر هەوڵەكان بێ سوود بوو ئەم كێشەیەش كاریكەری‮ ‬راستەوخوی‮ ‬هەبێت بو سەر ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬توركیا بخاتە ژێر بەندی‮ ‬حەوتەمی‮ ‬بەڵێن نامەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كە ئەم بەندە لە مادەی‮ ‬39-51‮‬ پێكدێت بەپێی‮ ‬ئەم بەندە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بۆی‮ ‬هەیە توركیا بە هێز لەم وڵاتە دەر بكات‮. ‬لەو كاتەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش بێ ئومێد بوو كە وڵاتی‮ ‬دوژمنكار بەبێ بەكارهێنانی‮ ‬هێز دەرناچێت لەوكات ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش بریار دەدات كە ئەم ولاتە بیخاتە ژێر بەندی‮ ‬حەفتەمی‮ ‬بەڵیننامەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانەوە،‮ ‬لەوكات ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش هاوپەیمانییەك لەم وڵاتانە دروست دەكات كە هێزی‮ ‬چەكداریان هەیە و ئەندامی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانن،‮ ‬دواتر ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش هەموو رێكارە كردەییەكان دەگرێتەبەر بو دەركردنی‮ ‬هێزی‮ ‬دوژمنكارانە،‮ ‬بونمونە لە مادەی‮ ‬46ی‮ ‬بەڵێننامەی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكاندا دەڵێت‮: (‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش پلانی‮ ‬پێویست دادەنێت بو بەكار هێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكداری‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئەركانی‮ ‬جەنگ‮). ‬هەروەها هەموو مادەكانی‮ ‬تری‮ ‬ئەم بەندە تایبەتن بە چونیەتی‮ ‬لادانی‮ ‬دوژمنكاریەكە لەسەر وڵاتی‮ ‬ستەملێكراو‮. ‬
نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە دەست بخاتە ناو كاروباری‮ ‬هەر وڵاتێك بو چارەسەر كردنی‮ ‬كێشەیەكی‮ ‬دیاریكراو كە كار دەكاتە سەر ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬بەڵام بە‮ ‬یەكێك لەم رێگایانەی‮ ‬خوارەوە‮: ‬
لە سەر داوای‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش بەپێی‮ ‬مادەی‮ ‬34ی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان،‮ ‬هەروەك لە سەرەوە باسمانكرد‮.‬
لەسەر داوای‮ ‬یەكێك لە ئەندامانی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان بە پێی‮ ‬مادەی‮ ‬35 ‮ ‬كە دەڵێت‮: "(‬أ‮- ‬هەر ئەندامێكی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بۆی‮ ‬هەیە ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش‮ ‬یان كومەڵەی‮ ‬گشتی‮ ‬ئاگادار بكاتەوە لە هەر ناكوكیەك‮ ‬یان هەڵوێستێك لەم بابەتەی‮ ‬كە لە مادەی‮ ‬34دا هاتووە‮. ‬ب‮- ‬هەر وڵاتێك كە ئەندام نەبێت لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بویان هەیە كە كومەڵەی‮ ‬گشتی‮ ‬یان ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش ئاگادار بكەنەوە كە ئەم وڵاتە لایەنە لێی،‮ ‬ئەگەر پێشەكی‮ ‬پەیرەوی‮ ‬ناوخوی‮ ‬بەڵێننامە رێ پێ بدات كە بە رێگەی‮ ‬ئاشتیانە چارەسەر بكرێت‮. ‬ج‮- ....)‬
لەسەر داوای‮ ‬رێكخەری‮ ‬گشتی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان بەپێی‮ ‬مادەی‮ ‬99 ‮ ‬كە دەڵێت‮: "(‬ئەمینداری‮ ‬گشتی‮ ‬بۆی‮ ‬هەیە ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش ئاگادار بكاتەوە لە هەر كێشەیەك كە وا بزانێت ئەم كێشەیە مەترسیە بو سەر ئاشتی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮)".‬
ئەم رێكارانەی‮ ‬باسمان كرد لە رووی‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی‮ ‬نێودەوڵەتییەوە بوو،‮ ‬كە بەرپرسیاریەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دروست دەكات‮. ‬بۆیە پێویستە ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش ئەم هەنگاوانە بنێت،‮ ‬بەڵام لەبەر هوكاری‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرسێ وڵاتی‮ ‬روسیا و ئەمریكا و بەریتانیا وڵاتی‮ ‬زلهێز و ئەندامی‮ ‬هەمیشەین لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانداو دەست تێوەردانی‮ ‬راستەوخۆیان لە وڵاتی‮ ‬سوریادا هەیە و باڵادەستن لەم ولاتەدا،‮ ‬بۆیە لەبەر بەرژەوەندیە سیاسیەكانیان گوێ بە‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیەكان نادەن و هەموو ئەم هەنگاوانەی‮ ‬لە بیر خۆیان بردیتەوە‮ ‬،‮ ‬كەواتە لەم گەمە نێودەوڵەتیەدا چەندەها‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و‮ ‬یاساكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬لەم وڵاتەدا پێشێل‮ ‬كراون‮.‬





ئەم هەواڵە 2392جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad