English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی محەمەد سەڵاح 
2018-04-10 [06:11 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
لە یاری ھەفتەی رابردووی نێوان ھەردوو یانەی مانشستەر ستی و لیڤەرپول لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ , محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول تووشی پێکان ھات . 

بەھۆی ئەو پێکانەی لە یارییەکە تووشی ھات , محەمەد سەڵاح نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات , بەڵام پێشووتر ئەرکی خۆی  بەتەواوەتی بە جێھێنابوو بە تۆمار کردنی گۆڵێک و دروست کردنی گۆڵێکی دیکە. 

محەمەد سەڵاح کە لە ئێستادا لە باشترین ئاستی دایە و گۆڵکاری خولی ئینگلیزییە بە ٢٩ گۆڵ  لەیاری ئەم ھەفتەیەی یانەکەی لە دژی یانەی ئیڤەرتۆن یاری نەکرد ، ئەمەش دڵەراوکێ خستە دڵی ھاندەرانی یانەی لیڤەرپول بەوەی محەمەد سەڵاح نەتوانێت بەشداری یاری گەڕانەوە چامپیۆنزلیگ بکات لەبەرامبەر یانەی مانشستەر ستی . 

بەپێی دوایین ھەواڵی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا , محەمەد سەڵاح بەتەواوەتی  لە پێکانەکەی چاکبووتەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ یاریزانەکانی لیڤەرپول راھێنانی کردوە و ئەمشەو بەشداری یاری یانەکەی لەبەرامبەر مانشستەر ستی دەکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad