English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ندین ئاماری رۆما دوای ریمۆنتادایەکەی به‌سه‌ر بارسا
2018-04-11 [10:46 AM]

ZNA – ھەولێر


یانەی رۆما گەورەترین یاریی لە مێژوویدا بردەوە و ریمۆنتادای بەسەر بارسێلۆنا ئەنجامدا، دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی ھەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستھێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.

دوای بردنەوەی ئەو یارییە مێژووییە، چەند ریکۆرد و ئامارێکی نوێ تۆمارکران.

* بارسێلۆنا لە یارییەکەدا لەنێو ناوچەی سزادا تەنیا ٣ لێدانی بۆ گۆڵی رۆما ھەبوو، خراپترین ژمارەی یانەکەیە لەم وەرزەدا کە لە مانگی ٩ی ٢٠١٧ بەرامبەر خیتافیش لەلالیگا ئەو ژمارەیە خراپەی ھەبوو.

* دوایین جار رۆما گەیشتبێتە قۆناخی پێشکۆتایی لە وەرزی ١٩٨٣-٨٤ بووە، ئەو کات گەیشتە یاریی کۆتاییش و بەرامبەر لیڤەرپوول بەلێدانەکانی یەکلاییکەرەوە بە ٢-٤  بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕا. 

* رۆما سێیەم یانەیە یاریی چوونی بە جیاوازیی سێ گۆڵ دۆڕاندبێت و لە یاریی گەڕانەوەدا سەرکەوتبێت، دوای دیپۆرتیڤۆ لاکورۆنیا بەرامبەر میلان ٢٠٠٣-٢٠٠٤، بارسێلۆنا بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە وەرزی رابردوودا.
 
* یەکەمجارە لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بارسێلۆنا یاریی چوون بە جیاوازیی سێ گۆڵ بباتەوە و لە یاریی گەڕانەوەدا بکرێتە دەرەوە.

* دانیێلی دێ رووسی یەکەم یاریزانە بەرامبەر بارسێلۆنا لە یارییەکەدا گۆڵ بکات و گۆڵیش دروستبکات، لە دوای ساڵی ٢٠١٣ کە تۆماس مولەر، دوو گۆڵی لە یانەکە کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد.

* ئیدین دزیکۆ سێ گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر بارسێلۆنا کردووە، زیاتر لە ھەموو یانەکانی دیکە لە پاڵەوانێتییەکە.

* ئیدین دزیکۆ سێ یارییە لەسەریەک لە چامپیۆنزلیگدا گۆڵ دەکات، یەکەمجارە لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ەوە دوای ئەوەی لە فوڵڤسبۆرگ ئەوەی ئەنجامدا.

* ئیدین دزیکۆ لەگەڵ میرکۆ ڤوچینیچ بە ٨ گۆڵ یەکسانبووە و بووە دووەم گۆڵکاری رۆما لە چامپیۆنزلیگ دوای فرانچیسکۆ تۆتی بە ١٧ گۆڵ.


رووداو





ئەم هەواڵە 6898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad