English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووەمین دیداری فیلمی جینۆساید بەڕێوەدەچێت
2018-04-11 [06:41 AM]

ZNA – چەمچەماڵ


لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ۳۰هەمین ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال و یادی راپەڕینی خەڵکی چەمچەماڵ، دووهەمین دیداری فیلمی جینۆساید دەستیپێکرد.

 

ئەم چالاکییە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ دەستیپێکرد و ژمارەیەک سینەماکار و کەسایەتیی هونەری و رۆشنبیری ئامادەبوون.

 

دووهەمین دیداری فیلمی جینۆساید، لە هۆڵی رۆشنبیری چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت و تەنها بۆ یەک رۆژ بەردەوامدەبێت.

 

جگە لە نمایشکردنی فیلمی تایبەت بە جینۆساید، چەند پانێڵێکی تایبەت بە جینۆساید پێشکەشدەکرێن.

 





ئەم هەواڵە 9187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad