English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی دەرهێنەرێکی ئێرانی لە دەستپێکی فێستیڤاڵی کاندا نمایشدەکرێت
2018-04-11 [06:59 AM]

ZNA – سلێمانی


فیلمی دەرهێنەرێکی ئێرانی و لە رۆڵگێڕانی دوو ئەکتەری ئیسپانی، وەک فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان نمایشدەکرێت.

 

فیلمەکە بەناوی ""هەمووان دەزانن"ـە  و ئەسغەر فەرهادی، دەرهێنەری ئێرانی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و هەردوو ئەکتەر و هاوژینی ئیسپانی، پینیلۆپی کروز و خافیێر باردیم رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 

ئەم بەرهەمە جگە لەوەی لە دەستپێکی فێستیڤاڵ نمایشدەکرێت، کاندیدی وەرگرتنی خەڵاتی چڵەخورمای زیڕینیشە.

 

"هەمووان دەزانن" هەشتەمین فیلمی درێژی فەرهادییە و لە ساڵی ٢٠١٦ـدا خەڵاتی باشترین سیناریۆی لەرێگەی فیلمی "تێڕوانینێک" لە کاند بەدەستهێنا.





ئەم هەواڵە 8584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad