English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ سوریا هه‌موو شتێك ده‌سوتێنێت وهه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌وه‌ستێنێت
2018-04-11 [09:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له‌ عێراق ئاشكرای كرد، دروستبوونی شه‌ڕ له‌سوریا واتای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی ده‌دات، ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێك له‌ناوچه‌كه‌ له‌ناو ده‌بات، وتیشی، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و لوبنان بوه‌ستێنێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ واسق هاشمی رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزییه‌كان هه‌موویان ته‌نها ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی خستنه‌رووی هێز‌، به‌دووریشی زانی ئه‌مه‌ریكا هێرشی سه‌ربازی بكاته‌ سه‌ر سوریا، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ روو بدات، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ شه‌ڕی سێیه‌می جێهانی و هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌بات.

هاشمی باسی له‌وه‌ كرد، روودانی ئه‌و شه‌ڕه‌ ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌سوتێنێت و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژارنه‌كانی عێراق و لوبنان هه‌یه‌ و ره‌گه‌ ببێته‌ هۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌و دوو وڵاته‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ ئاڵۆزی له‌ عێراق دروست ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق لایه‌نگیری نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌، هه‌ر لایه‌ك سه‌ر به‌وڵاتێكی دیاریكراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی ناوخۆی عێراق ده‌بێت.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له‌ سوریا كرد، دوای ئه‌وه‌ی روسیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو هه‌ر جۆره‌ شه‌ڕێكی له‌ سوریا ره‌ت كرده‌وه‌ و ڤیتۆی دژی پڕۆژه‌ بڕیارێكی ئه‌مه‌ریكی به‌كار هێنا.

له‌ تویتێكیشدا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتی، "با روسیا خۆیان بۆ مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی سوریا ده‌كرێت، ئاماده‌ بكات."

 

به‌غدادلیه‌وم





ئەم هەواڵە 13678جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad