English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکرده‌وه‌یه‌ک له‌ فراکسیۆنی پارتییه‌وه‌ ده‌رباره‌ی مووچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانی
2018-04-13 [01:55 AM]

ZNA-هەولێر


فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت ، ئێستا لەلایەن بەڕێز وەزیری ناوخۆ دڵنیاکراینەوە ، ‌کە ‌مووچەی یەکەی پاسەوانیش بەپێی سیستەمی نوێی مووچە دەستکاری دەکرێت.

فراکسیۆنی پارتی ، رایدەگەیێنێت ، وەک فراکسیۆن دڵنیاتان دەکەینەوە ، ھەمیشە پشتیوانی داوا رەواکانی ئێوە و تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان دەبین.


دەقی ڕوونکرنەوەکەی فراکسیۆنی پارتی:


بەخۆشحاڵیەوە دوای ئەوەی حکومەت توانی پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەران بکات و سیستەمێکی تازەی مووچەی ڕاگەیاند،تا ڕادەیەکی باش ھەوڵدرا،ڕێژەی پاشەکەوت کەم بکاتەوەو مووچە بەرزبکاتەوە.

بەڵام چەند ڕۆژێکە ناڕەزایەتێکی ڕەوا،لەلایەن بەڕێزان لە یەکەی پاسەوانی ھەبوو کە،مووچەی ئەوان دەستکاری نەکراوە.

ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی بە ووردی و جدی لە گەڵ بەڕێزان،لە وەزارتی ناوخۆو دارایی و یەکەی پاسەوانی لەسەر خەت بووین بۆ ئەم مەبەستە.

بە خۆشحاڵیەوە ئێستا لەلایەن بەڕێز وەزیری ناوخۆ دڵنیاکراینەوەکە، مووچەی یەکەی پاسەوانیش بەپێی سیستەمی نوێی مووچە دەستکاری دەکرێت.

بۆیە وەک فراکسیۆنی پارتی دڵنیاتان دەکەینە،ھەمیشە پشتیوانی داوا ڕەواکانی ئێوەوتەواوی فەمانبەرانی کوردستان دەبین.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠١٨/٤/١٣





ئەم هەواڵە 8770جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad