English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێستا نەوتی کەرکوک چی لێ دێت ؟
2018-04-13 [11:51 AM]

نووسینی: سۆران خاکی



لە دوای کشانەوەی هێزەعێراقیەکان لە سنوری کەدکوک و هاتنی داعش بۆ ناوچەکە ، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی پاراستنی سنوورەکەی لە ئەستۆ گرت و هێزەکانی پۆلیسی پاراستنی نەوت وگازی سەربە حکومەتی هەرێم گەشتنە کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک دواتریش نەوتەکەی لەڕێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە کرا ،چونکە بۆڕی نەوتی کرکوک جەیهان لەکار کەوتبوو ، داهاتەی بەشێکی وەک بوودجەی پەڕۆ دۆلار درایه پارێزگای کەرکوک کە مانگانە بڕی ۱۰ملیۆن دۆلار بوو ، بەشێکیش بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرا .
لەماوەی ئەو سێ ساڵەی کە نەوتی کەرکوک له ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی هەرێم بوو حکومەتی عێراق چەندە دژی بوو و پێی ناخۆشبوو ، یەکیتی نیشتمانی کوردستان بەهەمان شێوە .
سەرکردایەتی یەکێتی چ وەک هەوڵی حزبی ، تاکەکەسی چەندین هەوڵیاندا بۆ کۆسپ خستنە بەردەم ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک وەک :
*هێرۆی برایم احمد خێزانی تاڵەبانی لە نامەیەکی لەڕێکەوتی ۱۹-۸-۲۰۱٦ دا ئاڕاستەی عەبادی کرد ئەوان وەک یەکێتی ناڕازین و پێیان ناخۆشە لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک ، پێمان وایە دەدزرێت !
٭ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی و دەسەڵاتداری یەکەمی یەکێتی لەو شارە لەمانگی ۳ی ۲۰۱۷دا هەوڵی دا بەهێزی سەربازی کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوتیەکان بکات و هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک ڕابگرێت .
ئەمانە و چەندین هەوڵی تر ژێربەژێر .
ڕۆژی ۱٦ی ئۆکتۆبەر تەسلیم کردنی کەرکوک خورماتوو بەهێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبی بۆ پەردە پۆشکردنی ئەم خیانەتە هەریەک لە ئاڵا تاڵەبانی و ئاراس شێخ جەنگی و ئاسۆ مامەند وتیان ئەمە شەڕی دزینی نەوتە ئێمە نایکەین ! ئەبێ داهات و نەوتی ئەوشارە بگەڕێتەوە بۆ خەڵکەکەی !
ئێستاش دوای ٦ مانگ لەو خیانەتە هەناردەکردنی نەوتی کەروکوک لەو ماوەیەدا وەستاوەو تەنها لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ ئێران هەناردە دەکرێ ، بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش لەلایەن حشدی شەعبیەوە دەست بەسەر تەواوی کێڵگە نەوتیەکان دا گیراوە بەپێی چەند ئامارێک ڕۆژانە ۳۰۰هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێ بۆ ئێران بەڵام ئەمە تەنها قسەی میدیاکانە زۆر زیاترە لەو ژمارەیە بێ ئەوەی یەک سەنتی خەڵکی کەرکوک بیزانن چی بەسەردێت ودەچێتە گیرفانی کێ .
بەڵام ئەمە ڕوونە ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلار دەچێتە گیرفانی پافڵ تاڵەبانی ، لاهور شێخ جەنگی لەپشتی ئەوانیش هێرۆی برایم ئەحمەدەوە .

ئێستا حەقە کەرکوکیەکان بپرسن داهاتی نەوتی کەرکوک چی لێ دێت ودەچێتە گیرفانی کێ ؟





ئەم هەواڵە 6133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad