English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتینیۆ ئاشكرایكرد سه‌ڵاح ده‌چێته‌ ریزه‌كانی ئه‌م یانه‌یه‌
2018-04-14 [11:31 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی دووپاتیکردەوە، ئەستێرەی لیڤەرپوول، محەممەد سەڵاح، لەگەڵ ریال مەدرید رێککەوتووە، بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتوو بچێتە ریزەکانییەوە. ماڵپەڕی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانیش ئاشکرایکردووە فلیپی کۆتینیۆ، کە ھەموو نھێنییەکانی ھاوڕێ کۆنەکەی دەزانێت، ئاشکرایکردووە کە سەڵاح دەچێتە ریال مەدرید. 

رۆژنامە بەریتانییەکە روونیکردووەتەوە، سەڵاح لەگەڵ ریال مەدرید رێککەوتووەو پێیباشە درێسی ژمارە ١١ لەبەربکات، کە ئێستا یاریزانی وێڵزی گاریس بەیڵ لەبەریدەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، ریال مەدرید گرێبەستێکی ١٨٠ ملیۆن یۆرۆی، پێشکەشی لیڤەرپوول دەکات. 

ئەو رۆژنامەیە ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، گرێبەستی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول تاوەکو ٢٠٢٢، کەچی ریال مەدرید، سوورە لەسەر ئەوەی، لە ھاوینی داھاتوودا دەستەوارەکە تەواو بکات.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەستێرەی بەرازیلی فیلیپی کۆتینیۆ، بە ھاوتیپە ئەرجەنتینییەکەی لیۆنێل مێسی راگەیاندووە، یاریزانی میسری محەممەد سەڵاح، لە وەرزی ٢٠١٨ ـ ٢٠١٩ روو لەکامە یانە دەکات، دووپاتیشی کردووەتەوە، دانوستانی پێشکەوتوو لەگەڵ سەرۆکی یانە ئیسپانیایەکە ھەیە. 

بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە ئیسپانییە، کۆتینیۆ بە مێسی راگەیاندووە، محەممەد سەڵاح، وەرزی داھاتوو دەچێتە ریزەکانی ریال مەدرید، ئێستا دانوستانی سەرڕاستیش لەگەڵ سەرۆکی یانەی شاھانە، فلۆرەنتینۆ پێرێز ھەیە. 

رۆژنامەکانی ئیسپانیا و بەریتانیا پێشتر ئاشکرایان کردبوو، ریال مەدرید بەنیازە گرێبەست لەگەڵ محەممەد سەڵاح بکات، لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینەدا، نەخاسمە فلۆرەنتینیۆ پێرێز، بیر لە دروستکردنی راپەڕێنێک و گرێبەستکردن لەگەڵ چەندین یاریزانی باش دەکاتەوە. 

رووداو





ئەم هەواڵە 8842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad