English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردستان و شەڕی رۆژھەڵاتی ناڤین
2018-04-14 [12:25 PM]

نووسینی: عەلی عەونی


بێگومان ھەر لێدانێک لە ھەر یەکێک لەم چوار وڵاتەی بەشێکی کوردستانیان داگیر کردووە، خەون و خوزی و ئاواتی ھەر کوردێکی دڵسۆزە.تەنیا کوردە وڵاتفرۆشەکان پێیان ناخۆشە.من ئومێدەوارم نۆرەی لێدان و ھەڵوەشانی دوو دەوڵەتەکەی دیکەش بھێت.
بەڵام ئەگەر ھەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا و دوو «ناوڵات »ی سوریا و عێراق لەبەریەک ھەڵوەشێن، سوودی چییە ئەگەر ئێمەی کوردستانی ھێشتا ناوماڵمان رێک نەبێت و دونیا نەزانێت ئێمە چیمان دەوێت و نەزانێت دەبێت لە کوردستان کێ وەک لایەن و مخاطب وەربگرێت؟؟؟؟!!!
ھەندێک کڵکیان لەگەڵ ئەسەد و ئێران گرێداوە و داوای ئوممەی دیموقراطی دەکەن، گروپی فەوزاچیی کوردستان لە زۆنە رەنگاورەنگەکە داوای دەسەڵاتی حەشدی شەعبی دەکەن و بە تەمان فراکسیونەکەیان لە بەغدا یاسای عەرەبەکان لە کوردستان جێبەجێ بکات.دڵنیام حاڵی کوردستانیان لە باکور و رۆژھەڵاتی کوردستانیش لەمە باشتر نییە.
ئێمەی کوردستانی ئەگەر بۆ ئەم قۆناغەی سەرلەنوێ دیزاین کردنی رۆژھەڵاتی ناڤین ئامادە نەبین، ئەم دەرفەتەش وەک ساتەوەختی رووخانی خەلافەتی ئۆسمانی لە دەست دەدەین.
ئەو شەڕ و گێچەڵەی پ ک ک و مشتەقاتی و ھەروەھا جەماعەتی کەرکووک فرۆش و زۆنی فەوزا و مزایدە بە حکومەتی کوردستانی دەکەن بۆ ئەوەیە تا ئێمە لەم دەرفەتەش ئامادە نەبین و ئەم رووداوە گەورەیەش بێت و بڕوات و ئێمە ھیچ بە ھیچ نەکەین.
رێفراندۆم شاکارێکی گەورەی کوردستانیان بوو. ئەو ئەفسانەیەی ھەڵوەشاند کە دەیانگوت زۆربەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بۆچوونی سەرۆک بارزانیدا نییە.ئەو درۆیەی سپی کرد کە گۆڕان و کۆمەڵ بە رژاندنی چەند وردکە مناڵێک لە سەر شەقام خۆیان پێ نوێنەری میللەت بوو و ٩٣٪‏ خەڵکیان پێ میللەت نەبوو و نییە.
ئێستا بۆ ئەم قۆناغە دیسان پێویستە گەلی کوردستان بێتە مەیدانێ و لە تەنیشت سەرۆکی خۆی داوای سەربەخۆیی بۆ کوردستان بکات.





ئەم هەواڵە 9154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad