English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەشفرۆشی بە کچێکی نەخۆش دەکرێت  
2018-04-14 [04:49 AM]

ZNA- ھەولێر 


عادل و ترێ لە شاری ھەڵەبجە لە خانوویەکی کرێدا دەژیان، ئەوان خەریکی لەشفرۆشی بوون، بەڵام دوای ئەوەی لەلایەن دراوسێکانیانەوە گومانیان لێدەکرێت، ھەڵەبجە بەجێدەھێڵن و لە کەلار نیشتەجێ دەبن. 

ئەوان کچێکی ١٧ ساڵان ھەڵدەخەڵەتێنن و لە ماڵەکەی خۆیاندا لەشفرۆشی پێدەکەن، دواتر پۆلیس ژنەکە دەستگیردەکات و پیاوەکەش ھەڵدێت.

بە گوتەی یەکێک لە دراوسێکانیان، رۆژانە خەڵکێکی زۆر ھاتوچۆی ماڵی عادل و ترێیان کردووە "رۆژانە خەڵکێکی زۆر ھاتوچۆی ئەم ماڵەی دەکرد، ئەم حاڵەتە ببووە جێی سەرنج و گومانی دراوسێکانیان، رۆژ لەدوای رۆژ گومانەکان زیادیان دەکرد، رۆژ ھەبوو شەش ئۆتۆمبێل لەبەردەم ماڵیان دەوەستا، بەڵام ئەوان دەیانگوت کەسوکاری خۆمانن و لە شارەکانی دیکەوە ھاتوون".

ئەو دراوسێیەیان کە نەیویست ناوی بھێنین، گوتیشی: "ئەو ژن و پیاوە کە زانیان چاوی دراوسێکانیان لەسەرە و بوونەتە جێی گومان، رۆژێک ھەڵەبجەیان بەجێھێشت و رۆیشتنە گەرمیان و لە کەلار نیشتەجێ بوون".

دوای رۆیشتنیان بۆ کەلار، ترێ پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە دراوسێکانیان لە ھەڵەبجە ھەر دەمێنێ، ئەو خێزانە ھەڵەبجەییەش کچێکی تەمەن ١٧ ساڵانیان ھەیە بەناوی (ن)، بەڵام کچەکە باری دەروونیی جێگیر نییە، بۆیە عادل و ترێ بە نھێنی و بەبێ ئاگاداری خێزانەکەی، ھەڵیدەخەڵەتێنن و دەیبەنە کەلار بۆئەوەی لەشفرۆشی پێبکەن، ترێ ماوەیەک قسە لەگەڵ (ن) دەکات و رازی دەکات بەدزی ماڵی باوکییەوە ھەڵەبجە جێبھێڵێت، ژن و مێردەکە دەبنە رێنیشاندەری و (ن) بە ئۆتۆمبێلێک لە گەراجی ھەڵەبجەوە بەرەو کەلار بەڕێدەکەوێت.

کەسێکی نزیکی (ن) باس لەوە دەکات کە (ن) باری دەروونیی جێگیر نەبووە،  ھەروەھا گوتی : "ئەو کچە مێشکی نەخۆشە و باری دەروونیی جێگیر نییە، ئەو خێزانە چوونەتە بن کڵێشەی و بەقسەی خۆش و پارە ھەڵیانخەڵەتاندووە، رۆیشتنی (ن) لە بەیانییەکدا بەناوی چوون بۆ دوکان، بە حاڵەتی ڕفاندن و ھەڵخەڵەتاندنی کچێکی نەخۆش دادەنرێ، بۆیە پێویستە سزای قورسی ئەو ژن و پیاوە بدرێت کە (ن)یان ھەڵخەڵەتاندووە و بردوویانەتە لای خۆیان".

باوکی (ن) پشتڕاستی دەکاتەوە کە باری دەروونیی کچەکەیان جێگیر نییە و سکاڵاشی لەسەر عادل و ترێ تۆمار کردووە، ئەو لە وتەکانیدا بۆ پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: "کچەکەم تەمەنی ١٧ ساڵانە و باری دەروونیی تەواو نییە، بۆ ئەمەش راپۆرتی پزیشکی ھەیە، ئەو ژن و مێردە کە پێشتر دراوسێمان بوون، کچەکەمیان رفاندووە و ھەڵیانخەڵەتاندووە، ئەگینا کچەکەم بە جلی ماڵەوە بەبیانووی دوکان و شتکڕین چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، دوای چەند رۆژێک لە سۆراغکردن، زانیمان لە ماڵی ئەو دراوسێ کۆنەمانە لە کەلار، ئێستاش من سکاڵام لەسەریان تۆمار کردووە". 

بەپێی زانیارییەکان ئەو خێزانە لەشفرۆشییان بە (ن) کردووە.

ژنەکە دەستگیر دەکرێ

دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن کەسوکاری (ن)، ترێ و یەکێک لەو پیاوانەی بۆ کاری سێکسی لەگەڵ (ن) ھاتبووە ماڵەکەیان، لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە بەپێی ماددە ٤٢٢ دەستگیرکراون، بەڵام عادل ھەڵھاتووە.

رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی ئەم کەیسە گوتی : "پاش ئاگادارکردنەوەمان لە ونبوونی کچێک و وەرگرتنی زانیاری دروست لەسەر ئەو خێزانە، توانیمان بەسەر رووداوەکەدا بچین و ئەو ژنە و کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان و پیاوێک دەستگیر بکەین، تاوانبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، پیاوەکەش نکۆڵی لەوە نەکردووە کە لەگەڵ کچەکەدا بووە".

 گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتیشی: "عادل کە مێردی ژنەکەیە، ھەڵھاتووە، کچە تەمەن ١٧ ساڵانەکەش بەھۆی ئەوەی راپۆرتی پزیشکی ھەبوو کە نەخۆشە، بە کەفالەت ئازاد کرا".

سەرچاوە/ رووداو 
 





ئەم هەواڵە 32491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad