English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەکتەرێک بۆ گێڕانی رۆڵی جێمس بۆند دەستنیشانکرا
2018-04-14 [06:00 AM]


ئەکتەرێکی سینەمایی، بۆ گێڕانی رۆڵی جێمس بۆند، دەستنیشانکرا و ئەمساڵ بەشێکی نوێی بەرهەمدێت.    

 

بڕیارە لە بەشی نوێی زنجیرەی فیلمی سینەمایی بەریتانی، جێمس بۆند، دانیال کریگ بۆ جاری پێنجەم رۆڵی سەرەکی بگێڕێت.

  

هەرچەند بەرهەمهێنانی بەشی 25 ئەم بەرهەمە سینەماییە و وادەی بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ناوی فیلم و دەرهێنەرەکەی ئاشکرا نەکراوە.

  

دوایین بەشی ئەم زنجیرەی فیلمە سینەماییە بەریتانی – جیهانییە، بەناوی "سپێکتەر" بوو کە لە ساڵی ٢٠١٥ـدا بەرهەمهات و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە پلەی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا بوو.

  

پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی، ئەدێل، دووبارە بە گۆرانی گوتن لەم بەرهەمەدا بەشدار ببێت.

 

ئەدێل لە بەشی "سکایفۆل"ـی ئەم بەرهەمە سینەماییە، گۆرانییەکی بەهەمان ناو پێشکەشکرد و بەهۆیەوە خۆڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.

   

"سکایفوڵ" یەکێک لە بەشەکانی ئەم زنجیرەی فیلمە بوو و لە ساڵی 2012ـدا بڵاوکرایەوە و خاوەنی نازناوی پڕداهاتترین فیلمی سینەمایی بوو کە لە یەکەم رۆژی نمایشیدا لە بەریتانیا بەدەستهێنابوو.

 

"سکایفوڵ" بۆدجەی بەرهەمهێنانی 200 ملیۆن دۆلار بوو و داهاتی لە هۆڵە سینەماییەکانی جیهاندا، یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بوو.

 

لە یەکەم نمایشی فیلمی "سپێکتەردا" کە دانیال کریگ، رۆڵی  تێدا دەگێڕێت، لەلایەن رەخنەگرانی سینەماوە بە فیلمێکی سەرکەوتوو ناسێنراوە.

 

دانيێل كريگ، چوار جار رۆڵی سەرەکی لەم زنجیرە فیلمەدا گێڕاوە، تێیدا رۆڵی سیخوڕێکی بەریتانی دەگێڕێت کە کۆدەکەی (007)ـە، جگە لەو هەریەک لە كريستۆڤ ڤالتز و ليا سيدۆ لە رۆڵی سەرەکیدا دەردەکەون.

 

بیرۆکەی کەسایەتی "جێمس بۆند"، رۆماننووس ئیان فليمنگ، لە ساڵی 1953 دایهێناوە، لە ماوەی 60 ساڵدا 25 بەش لەم فیلمە بەرهەمهاتووە، تا ئێستا وەک بەهێزترین بەرهەمی سینەمایی، سینەمای بەریتانیا دەناسرێت و لە سەرئاستی جیهاندا بینەری زۆرە.





ئەم هەواڵە 9199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad