English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەكنەلۆجیای فڕۆكە بۆ پێش گرتن لە گەرمای جیهان
2018-04-14 [06:09 AM]

Z.N.A


حكومەتی نەرویج بەنیازە بۆ پێش گرتن لە گەرمای جیهانی زەوی كە دەبێتە هۆی تێكچوونی سروشت، لە داهاتوو گواستنەوەی ئاسمانی خۆی بە ئەلەكتریكی ئەنجام دەدات.
چەند كۆمپانیایەك بەهیوان لە داهاتوو پێشكەوتنی تەكنەلۆجی بگاتە بە ئاسمان بەتایبەت بۆ فڕۆكە.
بە گوێرەی زانیاریەكانی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) رێژەی گەرمی زەوی لە رێگەی فڕۆكە و گەشتە ئاسمانیەكان لەسەدا 5 دیاری كراوە، ئەگەر بێت و چارەسەرێك بۆ ئەم بابەتە نەدۆزرێتەوە وەك چاوەروان دەكرێت تا ساڵی 2036 ژمارەی گەشتیاران بە فڕۆكە دەبێتە دوو ئەوەندەی ئێستا و ئەمەش زیان بە گەرم بوونی زیاتر زەوی دەگەیەنێت. 
كێتیل سۆلویك ئۆلسن (Ketil Solvik-Olsen) وەزیری گواستنەوەی نەرویج كە لەم رۆژانە میوانی كۆنفرانسێك لە ئۆسلۆ پایتەختی نەرویج بوو ووتی: زۆربەی خەڵك وا بیر دەكەنەوە كە گواستنەوەی ئاسمانی دەبێت نەمێنێت كە ئەوەش ناكرێت.
ووڵاتی نەرویج دوای زەوی و ئاو، لە ئێستادا ڕووی كردۆتە ئاسمان و بەنیازە گەشتەكانی كەم مەودا تا ساڵی 2040 بە ئەلەكتریكی ئەنجام بدات و كۆمپانیای ویدێرۆی (Wideroe Airlines) ووڵاتی نەرویج دەلێت ئێمە تا ساڵی 2030 فڕۆكەكانی گواستنەوەی ئاسمانی دەكەینە ئەكەلكتریكی و لەمەودوا كارەبا بەكار دەهێنین بۆ گواستنەوەی ئاسمانی.
  





ئەم هەواڵە 37663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad