English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
6000 سەگ وەك هاریكاری مرۆڤ لە كۆمپانیای ئامازۆن كار دەكەن
2018-04-15 [03:49 AM]

Z.N.A


 

كۆمپانیای ئامازۆن رایگەیاند كە وەك هاریكاری مرۆڤ بۆ كاری فرۆشتن سود لە نزیكەی 6000 سەگ وەردەگرن. 
بەم شێوەیەكە ئەم كۆمپانیایە ڕایگەیاندووە لە سەرەتای دروست بوونی ئەم كۆمپانیایە پیاوێك و هاوسەرەكەی كە لەم كۆمپانیایە كاریان كردووە، سەگێكیان هەبووە بە ناوی (روفوس) كە لەگەڵ خۆیان دەیانبردە سەر كار لە ئامازۆن و كاری دەكرد، هەر چەندە ئەم سەگە مردووە بەڵام گەورەیی ئەم سەگە لە ئێستاشدا لەم كۆمپانیایە دیارە تەنانەت كۆمپانیای ئامازۆن یەكێك لە باڵاخانەكانی خۆی بە ناوی ئەم سەگە كردووە. كاتی نان خواردن لە ئامازۆن سەگانەیش وەك مرۆڤەكان مێزی جیاوازیان هەیە و شوێنی تایبەتیان هەیە بۆ یاری كردن و پاركێكی تایبەت بۆ سەگ دروست كراوە.
هەروەها كەسێك كە بەرپرسی سەگەكانە (لارا هیرشفیلد) دەلێت: بوونی سەگ لە ناو كۆمپانیا زۆر پێویستە چوونكە دەبێتە هۆی هاوكاری و نزیك بوونەوە و ماندوو نەبوون لە كار.
 





ئەم هەواڵە 5203جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad