English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەڕەشە لە خێزانی ناوبژیوانەکەی ریال و یۆڤانتس دەکرێت 
2018-04-15 [05:10 AM]

ZNA- ھەولێر 



دوای کۆتایی ھاتنی یاری نێوان یانەی ریال مەدرید و یۆڤانتس لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ و ھەژمارکردنی لێدانێکی سزای گوماناوی لە لایەن ناوبژیوانی یارییەکە , تا ئێستاش ئەم بابەتە بەتەواوەتی دانەخراوە . 


بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا , پۆلیسی ئینگلتەرا دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەو ھەڕەشانەی لە خێزانی مایکل ئۆلیڤەر دەکرێت , دوای ئەوەی چەندین نامەی ھەڕەشە ئامێزی بۆ ھاتووە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , دوای ئەوەی ناوبژیوان مایکل لە کۆتا خولەکی یاری نێوان ریال مەدرید و یۆڤانتس لێدانێکی سزای گوماناوی بۆ یانەی ریال مەدرید ھەژمار کرد , ھەندێک کەس ژمارەی تەلەفۆنی لوسی خێزانی مایکل یان لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوکردەوە و لەو ساتەوەش نامەی ھەڕەشەی بۆ دێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , جگە لەنامەکانی ھەڕەشە کردن ، پۆلیس لێکۆڵینەوە لەوەش دەکات کە ھەندێک کەس چاودێری ماڵی ناوبژیوانەکەیان کردوە . 

 

لوسى اوليفر من داخل ملعب سانتياجو برنابيو

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad