English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیمبلی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەدات 
2018-04-15 [05:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی کەتەلۆنی کردوە ئەو ئاستە پێشکەش ناکات کە لێی چاوەڕێ دەکرا . 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی دیمبلی رایگەیاند : دەزانم لەبەرزترین ئاستم نیم , بەلام ھەنگاو دوای ھەنگاو ھەوڵدەدەم بەھێزتر بم و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم . 

دیمبلی گووتیشی : شێوازی ژیان لە بەرشەلۆنە جیاوازترە بەبەراورد بە دۆرتمۆند , ھەروەھا زۆر سوپاسی یاریزانەکانی وەک میسی و ئینێستا و سوارێز دەکەم کە زۆر ئامۆژگاریم دەکەن بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ شێوازی یاری کردنی یانەی بەرشەلۆنە. 

دیمبلی راشیگەیاند : بۆندەکەم لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و ھیچ نیازێکم نییە لەیەکەم ساڵی بۆندەکەم یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێم , بەڵکو ھەوڵدەدەم لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە باشترین ئاست پێشکەش بکەم و نازناوەکان بەدەست بھێنم . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad