English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان زیاد ده‌كرێت
2018-04-15 [08:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەرپرسێك له‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بڕیاری زیادكردنی مووچەی بەشێكی زۆری كەمئەندامانی داوە.

ئارام حاتەم، بەڕێوەبەر لە وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمرۆ15ی نیسان  لەگەڵ وەزارەتی  دارایی كۆبوینەوە بڕیاردرا مووچەی 85%ی كەم ئەندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت زیاد بكرێت، به‌تایبەت ئەوانەی فەرمانبەرنین لە 90 هەزار دینارەوەكرا بە ، 120 هەزار دینار، بەڵام ئەوانەی فەرمانبەرن وەكو خۆی دەمێنێتیەوە بە 60 هەزار دینار".

 ئارام حاته‌م ئه‌وه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مووچه‌ی ئەو مانگە كە لە رۆژی سێشەمە دابەش دەكرێت بەم جۆرە دەبێت كە بڕیاری لێدراوە به‌و شێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌كرێـت".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكراشی كرد، ئەوانەی مووچەی كەمئەندامیان هەیە و فەرمانبەر نین ژمارەیان نزكی 90 هەزار كەسە كە دەكاتە 85%ی كۆی كەم ئەندامان.

ئەوەشی خستەروو، لە هەوڵدان بۆ مانگەكانی داهاتوو مووچەی كەمئەندامان بەگشتی 100 هەزار و 150 هەزار دینار بێت.

وەزارەتی دارایی ئاشکرای کردووە ڕۆژی سێ شەمە 17ی نیسانی 2018 مووچەی کەمئەندامان دابەش دەکرێت.





ئەم هەواڵە 9874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad