English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەفەرمی مان ستی بووە پاڵەوانی پریمەرلیگ 
2018-04-15 [08:47 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
لەمیانەی یارییەکانی ھەفتەی سی و چواری خولی ئینگلیزی یانەی مانشستەر یونایتد میوانداری یانەی وێست برۆمێچ ئەلبیۆنی کرد . 

یانەی وێست برۆمێچ توانی ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراوی تۆمار کرد کاتێک سەرکەوت بە سەر یانەی مانشستەر یونایتد بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر . 

بەم ئەنجامە خاڵەکانی یانەی مانشستەر یونایتد لە ٧١ خاڵ وەستا و جیاوازی لەگەڵ یانەی مانشستەر ستی خاوەنی پلەی یەکەم بووە ١٦ خاڵ و تەنھا چواری یارییش ماوە بۆ تەواو کردنی یارییەکانی پریمەرلیگ . 

یانەی وێست برۆمێچ بەم ئەنجامەی نازناوی ئەم  وەرزەی خولی ئنگلیزی پێشکەش بە یانەی مانشستەر ستی کرد کە لەم وەرزە توانی بەسەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا باشترین ئاست  پێشکەش بکات و ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad