English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەبڕامز بکەنە لۆگۆ
2018-04-15 [11:46 AM]

نووسینی: ئومێد خۆشناو


سه‌یره‌ حزب گه‌لێک هه‌ن،ئێستا به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێن ده‌چینه‌ به‌غدا،نوێنه‌رایه‌تی کوردستان بکه‌ین.
ئه‌رێ کاتێک له‌ به‌غدا بڕیاری سڕینه‌وه‌ی خاکی کوردستان درا،ئێوه‌ له‌ کوێ بوون؟.
ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت کاتێک له‌ پردێ و سحێلاو مه‌حمودیه‌،کوڕه‌کانی پارتی و بارزانی سینگی خۆیان کرده‌ قه‌ڵغان ئێوه‌ له‌کوێ بوون؟.
ئه‌وانه‌ به‌شێکی نوێی مێژووی ئێمه‌ن و گه‌ل له‌بیریان ناکات.
ده‌یان و بگره‌ سه‌دان نموونه‌ی تر هه‌ن باسی بکه‌ین،به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتیه‌کان و کۆڕو کچه‌ ئازاکانی پارتی و باوه‌ڕدارانی ڕێبازی بارزانی،له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو بڕیاری کوردستان یان نه‌مانیان دووباره‌ نه‌کردباوه‌،ئێستا شتێک نه‌مابوو به‌ناوی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان.!
ئه‌رێ بیرتانه‌،چه‌ند مانگێک پێش،بۆیه‌که‌م جار له‌مێژوو،له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی،له‌ داستانی پڕ له‌مه‌ردایه‌تی پردێ،ئه‌بڕامز تێکشکێنرا،؟
ئێستاش نه‌عێراقیه‌کان ونه‌ خاوه‌نی دروستکردنی ئه‌بڕامز،وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌ که‌،ئایه‌ چۆن و به‌ چ چه‌کێک ئه‌بڕامز تێکشکێنراوه‌!.
بۆیه حه‌ق وایه‌ پارتی و پارتیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن،باشترین کار ئه‌وه‌یه‌،وێنه‌ی ده‌بابه‌ی ئه‌بڕامزی تێکشکێنراو بکه‌نه‌ لۆگۆی هه‌ڵبژاردن!.
ئه‌رێ توو ویژدانتان ئێمه‌ خاوه‌نی تێکشکاندنی ئه‌بڕامز بین،له‌چی بترسین یان بپرسین.!
پارتیه‌ خاوه‌ن باوه‌ڕه‌کان چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتن بن سه‌رکه‌وتن....





ئەم هەواڵە 6028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad