English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جیاوازی پارتی!
2018-04-16 [12:49 PM]

نووسینی: هاودەنگ فاروق


پارتی دیموکراتی کوردستان حزبی متمانەپێکراوی میللەتێکەوبەرپرسیاری ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانە، بۆیە دەبێ پارتی هەمیشە بەهێز بێت، لە کوردستان بەهێز بێت و لە بەغداش سەنگی کورد بپاریزێت، پارتی حزبی دروشم و گوفتاری بێ کردار نییە، بۆیە بەرنامەکەشی بەرنامەی قسەو نوسینی سەرلافیتە نییە، پارتی بەردەوام دەستی لە ناو ئیشدایە، لە ئاتی ڕۆژگارە سەختەکاندا ژیرانە ئیدارەی ململانێ و قەیرانەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرو هەڵسانەوە دەدا.
جیاوازی پارتی لەوانی دیکە ئەوەیە، پارتی و مێژووی گەلی کوردستان دووانەی لێک جیانەکراوەن، چونکە پارتی پێناسەی نەتەوەی کوردە، ئەو حزبە هەر لە سەرەتاوە بۆ خزمەتکردن هاتووە، بۆیە مێژووی گەلی کوردستانیش تەنیا لە سەر دەستیی پارتی پێشکەوتووە.
ئێستاش وەخێک دەمانەویت پارتی بە هێزەوە لە بەغدا وجودی هەبێ بۆ ئەوە نییە کە وەک هەندێ حزب، بە هەوای نازونیعمەتی بەغدا مەست بێت و چڕنووك لەم پۆست و ئەو پۆست بگرێت، باری سەر شانی پارتی یەکجار قوڕسە، کێشەی میللەتێک بە کۆلی پارتییەوەیە، پارتی دەزانێ کورد لە بەردەم واقیعێك دایە دەبێ حزبێکی ئەمین و متمانەپێکراوی گەلی کوردستان لە بەغدا بەقورساییەوە بوونی هەبێ، بۆ ئەوەی سەنگی کورد، پێگەی قەوارەی سیاسی کوردستان بپارێزێت.
پارتی حزبی مێژوکردەو كوڕی ڕۆژی تەنگانەیە، گەورەیی پارتی لەوەدایە، کە بەرگەی هەموو بەرپرسیارێتی و كێشەکان دەگرێ و لییان ڕاناکات، پارتی خاوەنی ڕێبازی نەتەوەیی ڕەسەن وپڕۆژەی سەربەخۆیخوازانەی گەلی کوردستانە، حزبی خزمەتكاری گەلە، بۆیە تا دواساتەكانی بەرگەگرتنی سەختییەكان شان دەداتە بەر هەورازەكان و دەمێنێتەوە وهەرگیز ناچەمێتەوە.
پارتی هەوڵ بۆ چارەسەر و دەربازبوون لە قەیرانەكان دەدا، نەك هەڵاتن و ترسنۆكی، پارتی حزبی رۆژی تەنگانەیە هەموو رێیەیەك تاقی دەكاتەوەو دەست دەگرێت بە سەر داوی بەرەو ڕزگاربوون و بەرەو بەیانییەكی نوێ و رووچارەسەری دەبات.
پارتی وەک هەندێک حزب، هاوڕێی نیوەی ڕێگا نییە، جەماوەری خۆی بە جێی ناهێڵێ و گورگان خواردوویان نەكات، لە بەغدا شەڕی مافە زەوتکراوەکانیان دەکات، هەست بە خەم و هیواكانیان دەكا، تا ئەو ڕۆژەی دەبێ خەونە مەزنەکانیان بێنێتە دی.
پارتی لەو حزبانە نییە دەست بۆ گوڵ ببات و لە بەر دڕك ڕابکات،هەرگیزهەڵاتن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتییەکان بە چارەسەرنازانی، لای پارتی كاری سیاسەت و حزبایەتی تەنیا ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە سەرووەری گەل و نیشتمان، بۆیە سیاسەت و پارتایەتی بە ئەركێكی نیشتمانی و عەشقێكی خۆی بۆ خزمەتكردنی خەڵكی کوردستان دەبینێ.





ئەم هەواڵە 2620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad