English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ( سلێمانی – ھەڵەبجە ) پ . د . ک
2018-04-16 [12:54 PM]

ZNA-هه‌ولێر


 لەسۆنگەی باوەڕ بەخۆبون ‌و ، لەچوارچێوەی ڕێکارە دیموکراسی و مەدەنیەکاندا و ، ‌ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیان ، ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەست پێدەکەین و ، ئاگاداری    لقەکانی ( ٤ ، ١١ ، ١٢ ، ٢١ ) و بەرپرسانی سەرجەم ئۆرگانەکان و کادرو ئەندام و لایەنگران و دەنگدەرانمان   ، ھەروەھا سەرجەم کاندیدەکانی لیستی ( ١٨٤ )  ی پارتیمان لەسنوری چالاکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیمان دەکەین کە : 
١/ خۆیان بەدووربگرن لەئاھەنگ گێڕان و ، کەژاوەی ئۆتۆموبیل لە شەقام و شوینە گششتییەکان ، بۆئەوەی لەم بارودۆخەدا بارگرانی لەسەر دەروونی خەڵک و ، جەنجاڵی ڕێگاوبان و ھاتوچۆ دروست نەکەین  . بەڵکو بەمەبەستی دەستکەوتی زیاتر و ، لە پێگەی بەرزی نەتەوەیی و میژووییەوە ، ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بەڕێوەدەبەین و ، خۆمان لەگرژی و وتاری زبرو ئالۆزی میدیایی دەپارێزین .
٢/ داواکارین لەسەرجەم بەربژێرەکانمان لەسنوری ئەنجومەنی سەرکردایەتیمان ، کە پابەند بن بە یاساو ڕێساکانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و ، ئەو ڕاسپاردانەی کەلەدەزگا تایبەتمەندەکانەوە سەبارەت بە ھەڵمەتی ھەڵبژاردن دەردەچن .  
پێویستە ھەموو لایەک پابەندبن و ، پشت بەخواو ئیرادەی دەنگدەرانمان ، سەرکەوتن بۆ لیستی ( ١٨٤ ) پارتیمان دەبێت  .
                
                                     ( ئەدھەم بارزانی ) سەرۆکی ئەنجومەن 
                                                  ١٥/٤/٢٠١٨





ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad