English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاندیدان پارتی بەڵێنیان دەکەن بەکردار
2018-04-16 [04:23 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە یەکی لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێمە داکۆکیکارێکی سەرسەخت دەبین بۆ مافەکانی گەلی کوردستان وەک مافە داراییەکان و مافە ئابوورییەکان بۆ ئەو پشکانەی کە سالانە لە ھەرێمی کوردستان دەبڕن بە ناوی پشکی سیادی لە بوودجەی گشتی عێراق.

 

دکتۆر، کاوان ئیسماعیل ئیبراھیم، کاندیدی ژمارە یەکی لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پەیامی کانکیدانی لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان  بۆ خەلکی کوردستان، بریتیە لە دەسکەوتی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەم دەستکەوتانە بریتین لەو مافە رەوایانەی کە لە سالی ٢٠٠٥ لە دەتسنووری هەمیشەیی دا چەسپێندراون، بەلام لەلایەن دەستھەلاتدارانی عێراق پیشێلکراون و ئەو مافانە بە رەوا نابینن بۆ کورد و گەلی کوردستان، شەری ئەم جارەمان دەبێتە شەری دەستوور بەتایبەتی دوایی رووداوە ناخۆشەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر، ئێمە کە چوین بۆ بەغدا رێگر دەبین لە دەرچوونی ھەر یاسایەک کە دژی مافە رەواکانی گەلی کوردستان بێت یاخود ئەو یاسایانی رەچاوی بەرژەوەندیە بالاکانی گەلی کوردستان نەکات، لە گرنگترینیان دانپێنانی چەسپاندنی ھەرێمی کوردستان  وەکو کیانێکی شەرعی و دەستووری و یاسایی لە عێراقی فیدرالی دوای سالی ٢٠٠٥.

 

کاندیدی ژمارە یەکی لیستی ١٨٤ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئێمە داکۆکیکارێکی سەرسەخت دەبین بۆ مافەکانی گەلی کوردستان وەک مافە داراییەکان و مافە ئابوورییەکان بۆ ئەو پشکانەی کە سالانە لە ھەرێمی کوردستان دەبڕن بە ناوی پشکی سیادی لە بوودجەی گشتی عێراق، ھەرێمی کوردستان قوربانی زۆری داوە  ئێستا کەس خێری بە ھەرێمی کوردستان نە کردووە، کە ھەرێمک دروست کراوە بە خوێنی شەھیدان و فرمێسکی دایکی شەھیدان و بە قوربانیانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ھەلەبجەو و شێخ وەسانە کە ئەمڕۆ یادی دەکرێتەوە، کاتێک ھەرێمی کوردستان ھەبووە بە ھیچ شێوەیەک ئەو دەستھەلاتانەی ئێستای بەغدا ھەر بوونیان نەبووە ئەو کەسانەی ئەم دەستھەلاتە بەرێوەدەبەن ھەموویان لە دەرەوەی ولات بوون، ئێمە  داکۆکی لە مافە تاکە کەسیەکانی گەلی کوردستان و ھەموو مافەکانی گەلی کوردستان  دەکەین لە بەغدا کە لە دەستووری عێراق چەسپێندرابێت.

 

دکتۆر، کاوان ئیسماعیل ئیبراھیم ئەوەشی خستەروو، کە لە ناوچە دابرێندراوەکانی ھەرێمی کوردستان بەداخەوە دوایی رووداوە ناخۆشەکان و دل تەزێنەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر  ئێمە زیانێکی زۆرمان پێگەیشت بەھۆی چەند کەسانێکی نەفزنزمەوە کە ناوچە دابرێندراوەکانیان بەم دەردە برد، ماددەی ١٤٠ یەکێکە لەو گرێکوێرانەی کە پێویستە ئێمە بیکەینەوە و کاری لە سەر بکەین و ناوچە دابرێندراوەکان بگەرێنینەوە سەر ھەرێمی کوردستان، چونکە لە ریفراندۆمی سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان  دانیشتوانی ئەم ناوچانە بەتایبەتی کەرکووکی دلی کوردستان زۆر بە راشکاوانە داوایی سەربەخۆیان کرد، ئێنجا ئەگەر سەرزەنشتی ئەوە بکرێت ئاخۆ دەگەرێندرێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان یاخود نا بێگوومان ئەمە مەسەلەیەکی دلنیا کەرەوەیە کە دەگەرێندرێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad