English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی ھەڕەشەی لەسەرە 
2018-04-16 [05:35 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی , سەرەڕای ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات بەڵام داوای زیاتری لێدەکرێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، لیونێل ھەڕەشەی ئەوەی لەسەرە لە یارییەکانی داھاتوو بەشداری نەکات بەھۆی ئەو ئازارەی لە رانی ھەستی پێدەکات و تا ئێستاش بەتەواوەتی لە پێکانەکەی چاکنەبووتەوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ھەرچەندە میسی بۆ ماوەی دوو ھەفتە پشووی وەرگرت و بەشداری یارییەکانی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتینی نەکرد , بەڵام تا ئێستاش لە ماسولکەکانی رانی ھەست بە ئازار دەکات ئەمەش بەھۆی ماندووبوونی زۆرەوە تووشی ھاتووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ئەو ئازارەی میسی بەتەواوەتی لە یاری یانەکەی لەبەرامبەر یانەی رۆما لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ ھەستی پێدەکرا , ئەمەش ھۆکار بوو بۆ ئەوەی میسی ئاستێکی باش پێشکەش نەکات و بووە دەرچوونی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر دەستی رۆما . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5821جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad