English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ٢٦ مین کۆنگرەی لاوانی سیاسی ئەوروپادا باسی پێشمەرگەی کوردستان و ڕیفراندۆم کرا
2018-04-16 [05:56 AM]

ZNA- هەولێر


لە شاری پەتگۆریچای پایتەختی ووڵاتی مۆنتینیگرۆ ٢٦ مین کۆنگرەی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا دەستیپێکرد، 
فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان کە لاوێکی کوردە ، ووتاری لاوانی جیھانی پێشکەشکرد و باسی دواین رەوشی سیاسی ھەرێمی کوردستانیشی کرد ، لەووتارەکەیدا باسی لە گۆڕانکاریە سیاسیەکان کرد کە لەدوای رژێمی سەددام بەسەر خەڵکانی عیڕاق و بەتایبەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە.
ھەروەھا تیشکی تەواوی خستە سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کە دلێرانە دژی داعش و تیرۆرستان بوونەوە و سەرکەوتنی مەزنیان تۆمارکرد بۆ گەلانی کوردستان و جیھان.
لە میانی ھەڵبژاردنی دەستەیەکی تازەی سەرکردایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا بۆ ماوەی ٣ ساڵی داھاتوودا، ئەم لاوە کوردەش شانبەشانی لاوانی سیاسی ووڵاتانی ئەوروپی لە کۆنگرەکەدا کاندیدە بۆ سەرکردایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا کە بڕیارە بەیانی ھەڵبژاردن لەکۆنگرەکەدا ئەنجام بدرێت.
شایەنی باسە فەلاح حەسەن لەسەرپشکی لاوانی سیاسی جیھان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان خۆی کاندید دەکات.





ئەم هەواڵە 3391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad