English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی ھێرشەکەی سەر کاندیدی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کەرکوک دەکات
2018-04-16 [06:15 AM]

ZNA- هەولێر


 

"یان کوبیش" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق بە توندی ئیدانەی تەقینەوەکەی دوێنێی کرد کە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کاندیدێکی بەرەی تورکمانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە شاری کەرکوک کردە ئامانج  و بووە ھۆی کەوتنەوەی ژمارەیەک قوربانی.

 

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ خێزانی کوژراوەکە دەربڕی و ھیوای ھەرچی زووچاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

 

کوبیش ھەروەھا وتی: "ئەمە ھەواڵێکی ناخۆشە و جێگەی نیگەرانیی گەورەیە. ئەو ھێرشەی ئەم دواییە دوای دوو ڕۆژ دێت لە کردنە ئامانجی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کاندیدێکی تورکمانی لەسەر ڕێگای بەغدا- کەرکوک. ئەمڕۆش بەپێی ڕاپۆرتەکان ئۆتۆمبێلی کاندیدێکی لیستی ھاوپەیمانی ئەلوەتەنییە لە باشووری بەغدا تەقەی لێ کراوە. خۆشبەختانە ئەو کاندیدانەی ئەمڕۆ کەوتنە بە ھێرشەکان ھیچیان زامدارنەبوون، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگە کاندیدێکی پارتی ئەلحەل لە ھێرشێکی خۆکوژی برینداربوو کە کرایە سەر نووسینگەکانیان لە شاری ھیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار. من دووبارە داوا لە دەسەڵاتدارانی عیراقی دەکەم کە ئاسایشی ھێزە سیاسییەکان و گیانی نوێنەران و کاندیدان و دەنگدەران بپارێزێت و داوا دەکەم ھۆشیاری زیاتر لە ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان ھەبێت بۆ پووچەڵکردنەوەی ھەوڵەکانی ترساندن و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری." ​





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad