English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامی سلێمانی خانمان لە جوانکارییەکان ئاگاداردەکاتەوە
2018-04-16 [06:32 AM]

ZNA- هەولێر


 

جوانکاریەکان ئەو ماددانەن کە رۆژانە لەلایەن خانمان بەکاردێت و بەشێک لە پێکھاتەکانیان ماددەی کیمیایین و بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان ئەو ماددانە کاریگەری خراپی بۆ بەکارھێنەرانی دەبێت، ئەگەریش ماددەکە بەسەرچووبێت ئەوا زیانەکەی چەند بەرامبەر دەبێت، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی جوانکاری ماوەبەسەرچوودا گرتووە.

 

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە و لە فرۆشگایەکی جوانکاری لە شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر بۆیەی قژدا گرتووە.

 

سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت ووتی: بەشێک لەو بۆیەکان، ماوەی بەکارھێنانەکەی بەسەرچووە و بەشەکەی تری بەھۆی نەبوونی بەرواری دروستکردن و بەسەرچوون و سڕینەوەکەیەوە، دەستی بەسەردا گیراوە.

 

گۆران قادر، ووتیشی: بەپێی ڕێنماییە پزیشکیەکان و لەکاتی بەسەرنەچوونی دا، بۆیەی قژ کاریگەری خراپ بۆسەر بەکارھێنەرانی دروست دەکات، وەکو ھەڵوەرین و سوتاندنی قژەکە، کەواتە ماوەی بەکارھێنانەکەی بەسەر چووبێت مەترسی زیانەکانی چەند بەرامبەر دەبێت.

 

گۆران قادر داوا لە خانمان دەکات لەکاتی بازاڕکرن و کڕینی پێداویستیەکانیان، گرنگی زیاتر بدەن بە بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونی ئەو کاڵاوشمەکانی بەکاریدەھێنن و خۆیان لە ھەموو ئەو شتانەی ماوەکانیان بەسەرچووەکان بپارێزن، لەبەرئەوەی زیانێکی زۆر بۆسەر تەندروستییان دروست دەکات.

 

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانەوە، سەرجەم ئەو ماددانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 4336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad