ZNA – هەولێر
دەرهێنەرێ ئیتالی، ڤیتۆریۆ تاڤیانی، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەهۆی مردنی ئەو دەرهێنەرە ئیتاڵییە ناودارە، سەرۆکی ئیتاڵیا، سێرجیۆ ماتاریلا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، مردنی ئەو دەرهێنەرە، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ سینەما و رۆشنبیری ئیتاڵیا.
ڤیتۆریۆ تاڤیانی لە ساڵی ١٩٢٩ لە ناوچەی تۆکسانی لە دایکبووە، سەرەتا بە کاری میدیایی دەستیپێکردووە و لەگەڵ برایەکی فیلمی دیکۆمێنتاریان بەرهەمهێناوە.
ئەو دەرهێنەرە سینەماییە، چەندین شاکاری ئەدیبە دیارەکانی جیهانی وەک فیلم بەرهەمهێناوە.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |