English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا یەکەم کەچەڵە پریمەرلیگ بەدەست بھێنێت 
2018-04-16 [07:05 AM]

ZNA- ھەولێر 


پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی توانی ئەم وەرزە باشترین ئاست لەگەڵ تیپەکەی پێشکەش و بە شایستەیی بووە پاڵەوانی پریمەرلیگ . 

گواردیۆلا لەماوەی نۆ ساڵی تەمەنی راھێنەرایەتی توانیوویەتی حەفت جار نازناوی خولەکان بەدەست بھێنێت و تەنیا دوو جار شکستی ھێناوە لەبەدەستھێنانی نازناوی خول لەگەڵ ئەو یانانەی راھێنەریان بووە ئەویش لە ساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ بەرشەلۆنە و لە ٢٠١٧ لەگەڵ مانشستەر ستی . 

گواردیۆلا لە دوای ئەنشیلۆتی و مۆرینیۆ بووە سێیەم راھێنەر بتوانێت لە سێ خولی جیاوازی ئەوروپا نازناو بەدەست بھێنێت . 
ھەروەھا گواردیۆلا بووە یەکەم راھێنەری ئیسپانی بتوانێت خولی پریمەرلیگ بۆ یانەکەی بەدەست بھێنێت . 
بە بەدەستھێنانی ئەو نازناوە , گواردیۆلا لەماوەی ٩ ساڵی تەمەنی راھێنەرایەتی توانیوویەتی ٢٣ نازناو بەدەست بھێنێت . 

لە زانیارییەکی سەرنج راکێشدا پێگەی سکای نیوز ئاشکرای کردوە کە گواردیۆلا یەکەم راھێنەری کەچەڵە بتوانێت نازناوی پریمەرلیگ بەدەست بھێنێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad