English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاڤی برینی ریال مەدرید دەکولێنێتەوە 
2018-04-16 [09:00 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
چاڤی ھێرناندز ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەڵێت , ئەو کلاسیکۆیەی کە بەنجامی (٦ - ٢) کۆتایی ھات یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی کاروانی وەرزشیم بوو . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی چاڤی رایگەیاند : ھەر چەندە کاتێک گواردیۆلا ئەرکی راھێنانی یانەی بەرشەلۆنە وەرگرت بە دۆڕانێک و یەکسان بوونێک دەستمان پێکرد , بەڵام لە ماڵەوە گووتم گەر دەبینن بە چ شێوەیەک راھێنان دەکەین دڵنیا دەبن کە نازناوی گرنگ لەگەڵ گواردیۆلا بەدەست دەھێنین . 

چاڤی گووتیشی : کلاسیکۆی نێوان یانەکەمان لەگەڵ ریال مەدرید کە بە ئەنجامی (٦ -٢) کۆتایی ھات یەکێک بوو لە گرنگترین یارییەکانی کاروانی وەرزشیم ، چونکە لەم یارییە گواردیۆلا بە شێوەی ھێرشبەری وەھمی یاری بە میسی کرد و گەڕاندییەوە ناوەڕاستی یاریگا , ئەمەش ئەرکی یانەی ریال مەدریدی قورس کرد . 

چاڤی راشیگەیاند : ھەموو تیپێک بە چەندین قۆناغی جیاواز تیدەپەڕێت و من دڵنیاشم یانەی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە سەر ئاستی جارانی و نازناوەکان بە دەست دەھێنیتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7480جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad