English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌رهێنه‌رێکی سینه‌مای رووسیا ده‌بێته‌ میوانی فیستیڤاڵی فیلمی فه‌جر
2018-04-16 [09:05 AM]

ZNA - تاران


کارێن شاخنازارۆف، ده‌رهێنه‌ری ناسراوی رووسیا ده‌بێته‌یه‌کێک له ‌میوانه‌کانی ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر و فیلمی سینه‌مایی "بکوژی تێزار" که ‌له‌ده‌رهێنانی ئه‌وه‌له‌به‌شی "بووژاندنه‌وه‌ی کلاسیکه‌کان" نمایش ده‌کرێت.

 

شاخنازارۆف (٦٦ ساڵ) به‌رهه‌مهێنه‌ر، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رێکی دیار و ناسراوی سینه‌مای یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو و رووسیای ئێستایه‌ که ‌له ‌ساڵی 1998 بووه ‌سه‌رۆکی ستۆدیۆی "مۆسفیلم".

 

ئه‌و پێشتر له ‌بیست و هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له ‌ساڵی 2009 بۆ فیلمی "ژووری ژماره‌شه‌ش" که ‌به‌پێی یه‌کێک له‌به‌رهه‌مه‌کانی ئانتوان چیخۆف به‌رهه‌مهێنراوه‌، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی کێبڕکێی "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی" به‌ده‌ستهێنا.

 

شاخنازارۆف درامای "بکوژی تێزار"ی له‌ساڵی 1991 به‌نواندنی مالکۆم مه‌ک داوڵ و ئۆڵگ یانکۆفسکی له‌ ده‌وره‌سه‌ره‌کییه‌کاندا هێنایه‌به‌رهه‌م؛ ئه‌و فیلمه‌ی که ‌له ‌به‌شی سه‌ره‌کیی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کانی هه‌مان ساڵ ‌وه‌رگیرا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی چڵه‌به‌ڕووی زێڕێن رکابه‌ریی کرد. له‌م فیلمه‌، دوو کۆپی ‌بوونی هه‌یه ‌که ‌یه‌کێکیان به‌زمانی ئینگلیزییه‌و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌کته‌ره‌رووسییه‌کان دۆبلاژ‌کرایه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیکه‌به‌زمانی رووسیه‌.

 

شاخنازارۆف له‌ساڵی 2012 به ‌فیلمی "به‌بری سپی" وه‌کوو نوێنه‌ری فه‌رمی رووسیا بۆ به‌شی باشترین فیلمی زمانی بیانی هه‌شتا و پێنجه‌مین خولی رێوڕه‌سمی ئه‌کادێمی ئۆسکار ناسێندرا، به‌ڵام له ‌کۆتاییدا له ‌چوونه‌ ناو کورته ‌پێڕستی کۆتایی به‌جێما.

 

ئه‌و له‌مانگی مارسی ساڵی 2014 نامه‌یه‌کی بۆ پاڵپشتی کردن له ‌هه‌ڵوێستی سه‌رۆک کۆماری رووسیا ڤلادیمێر پووتین سه‌باره‌ت به‌پرسی ئۆکراینا و نیمچه ‌دوورگه‌ی کریمیا ‌واژۆی

کرد که ‌بووه ‌هۆی قه‌ده‌غه‌کرانی چوونی بۆ وڵاتی ئۆکراینا.

 

فیلمی "بکوژی تێزار" که ‌له ‌به‌شی "بووژاندنه‌وه‌ی کلاسیکه‌کان" له‌سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر نمایش ده‌کرێت، به‌رهه‌می ساڵی 1991 وڵاتانی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو و بەریتانیایه‌.

 

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له ‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018 له ‌شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مه‌نسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 4657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad