English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌م پێكهاته‌یه‌ كێشی له‌شت دابه‌زێنه‌
2018-04-17 [09:57 AM]

هه‌ولێر - ZNA


ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی له‌شیان زۆره‌ و ورگنن واته‌ ورگیان گه‌وره‌یه‌، بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شیان چه‌ندین رێكار ده‌گرنه‌ به‌ر ، هه‌ر له‌ ئه‌نجامدانی جۆره‌كانی وه‌رزش و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر كات و جۆری خواردن بگره‌ به‌كارهێنانی ده‌رمان ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دابه‌زینی كێشی له‌شیان ئه‌نجامده‌ده‌ن .


بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن و ورگیان بچووك بێته‌وه‌ ، ماڵپه‌ری " هێفتی " گیراوه‌یه‌كی سروشتی بڵاوكردووته‌وه‌ و  ئاشكرایده‌كات ، پێكهاته‌یه‌كی خۆراكیی كه‌ پێكهاتتوه‌ له‌  " یه‌ك كوپ ئاو ، دوو كه‌وچك له‌ چای هه‌نگوین ، یه‌ك كه‌وچك چای دارچین له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك چای رۆنی گوێزی هیندی .


ئه‌م پێكهاته‌ خۆراكییانه‌ تێكه‌ڵ به‌ یه‌كتر ده‌كرێت و شه‌وانه‌ پێش خه‌وتن نیو په‌رداخی لێ بخۆره‌وه‌ و نیو په‌رداخه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌یانییه‌كه‌ی پێش نانخواردن بیخۆره‌وه‌ .


پێویسته‌ ئه‌م كرداره‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ئه‌نجامبدرێت و دوای ئه‌م هه‌فه‌ته‌یه‌ ئیتر واز له‌م كرداره‌ بهێنه‌ و چاوه‌رێی گۆرانكارییه‌كان ببه‌ .





ئەم هەواڵە 8266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad