English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند باندێكی بازرگانیكردن بە دەرمانی ساختە دەستگیر دەكرێن
2018-04-17 [10:19 AM]

ZNA - هەولێر


سێ باندی  گەورەی بازرگانی دەرمان  لە هەولێر دەستگیر دەكرێن كە دەرمانی  ساختە و نایاساییان هێناوە بۆ ساخكردنەوەیان، بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستیش زانیاری لەسەر هەردوو باندەكە ئاشكرا دەكات.

د.گۆران ڕۆژبەیانی بەرێوەبەری  كۆنترۆلی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی بە باسی راگەیاند: لە ماوەی ئەمساڵدا  تواندراوە 2 باندی جیاوازی دەرمان دەستگیربكرێن كە لە نێو ئەو باندانە كورد و عەرەب و توركیش هەبووە.

ئەو روونی كردەوە،  باندێكی تری دەرمانیش هەیە و ئێستا خەریكی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەن بۆ دەستگیركردنیان، گوتشی: كە ئێمە كەسەیەكەمەكانی ئەو باندانە دەگرین كەیسەكە دەدرێتە دادگا و لە رێگەی دادگا كەسەكانی تریش دەستگیر دەكرێن.

رۆژبەیانی ئاشكرای كرد:  ئەو باندانەی دەرمان ئیشی نایاساییان كردووە، ئەوان زیاتر دەرمانی قاچاخ  و ساختە هاوردە دەكەن ئەو دەرمانانە ئەوراقی قانونیان نیە و لە هەرێمی كوردستان بە نایاسایی ئەژمار دەكرێن.

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی دوپاتی كردەوە  ئەو باندانە بازاڕی دەرمان لە هەركوێیەك بێت ئەوان رووی تێدەكەن" لە هەر شوێنێك حكوومەت و تیمەكانی چاودێری كاری خۆیان بە رێكو پێكی بكەن ئەو باندانە نامێنن، لە هەرێمی كوردستان بەدواچونەكان زۆر باشترە بەراورد بە ناوەڕاست و باشووری عێراق، بۆیە سەرچاوەی دەرمانی قاچاخ و نایاسی لە ناوچەكانی تری عێراقەوەیە.

لە ساڵی رابردووشدا دوو باندی تری دەرمان كە لە چەند كەسێك پێكهاتبوون لە هەولێر دەستگیركران و دەرمانەكانیان لە رێگەی پۆلیسی شارەوانی دەستی بەسەرگیرا.

 

 

 





ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad