English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیران لە بارەی چەند پرسێکەوە کۆدەبێتەوە
2018-04-17 [11:00 AM]

ZNA- ھەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەند پرسێك کۆببێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش پرسی خانووە بێ تاپۆكانە.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران  رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە".

گوتیشی: "لەو کۆبوونەوەیەدا پرسی خانووی بێ تاپۆ تاوتوێ دەکرێت، بە تایبەت ئەو هەزار خانووەی پارێزگای سلێمانی کە پێشتر باس لە تاپۆ کردنیان کرا بوو".

ئەوەشی خستەڕوو: "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بازرگانی راپۆرتێکی تایبەتیان دەبێت و دەیخەنەڕوو".





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad