English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی شەوان پێش نوستن دەتوانیت بیانخۆی
2018-04-17 [01:04 AM]

هه‌ولێر - ZNA


پزیشک و شارەزایان هەمیشە هۆشداری دەدەن، چەند کاتژمێریک پیش نوستن باشترە خواردن نەکرێتە گەدەوە، چونکە دەبێتە هۆی تێکچونی خەو و قەڵەوی.

 
بەڵام هەندیک لە کەسەکان ناتوانن بەرگەی برسێتی بگرن، ناچار دەبن خواردن بخۆن، لێرەدا پسپۆر و شارەزایانی جەستە و لەشجوانی شەش لەوخواردنانە دەخەنەڕوو کە کەسەکان دەتوانن پیش نوستن بیانخۆن:

١- کەرەی عەلیبابا و مۆز: دەوڵەمەندە بە پرۆتین و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، گرنگن بۆ گەشەی ماسولکەکان.

٢- گەنمەشامی برژاو بە زەیتی زەیتون: خواردنی بڕێک لە گەنمەشامی لە شەودا هەستی برسێتی کەمدەکاتەوە.

٣- پەنیر و شۆفان: بڕێکی باش کاربۆهیدرات و پرۆتین بۆ لەش دابین دەکات، هەستی برسێتی کەمدەکاتەوە.

٤- پارچەیەک سنگی مریشک: پسپۆران ڕایانگەیاند گۆشتی سنگی مریش لە شەواندا زیانی نابێت بۆ زیادبوونی کێش، لە گەدەدا درەنگ هەرس دەبێت و ئەنسۆلین کەم دەردەدات.

٥- هێلکەی کوڵاو: یەکێکە لەو خواردنانەی کاتێک بیخۆیت گەدە سوپاست دەکات، دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و پرۆتین و کالیسیۆم، ماسولکەکان بەهێز دەکات.

٦- ماست: یەکێکە لەو خواردنانەی هەرچەندەی لێبخۆیت سوودی هەیە و زیانی نابێت، گەدە لە بەکتریا و ڕیخۆڵە لە ژەهر پاکدەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 10225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad