English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆمتیتی ھەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت 
2018-04-17 [04:02 AM]

ZNA- ھەولێر 


ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پاشگەزبووتەوە لەو ھەڵوێستانەی لە ماوەی رابردوو نواندی. 

بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی , ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە پەشیمانبووتەوە لەو داواکارییە ماددیانەی لە ماوەی رابردوو داوای کردبوو. 
لەھەواڵەکە ھاتووە , ئەم ھەواڵە ھەواڵێکی خۆشبوو بۆ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ، چونکە بە نیازبوون لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی دیکە مۆربکەن , لەگەڵ ئەمەش بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی بەنیازن پێش دەست پێکردنی یارییەکانی مۆندیالی رووسیای ٢٠١٨ بۆندی ئۆمتیتی نوێبکەنەوە و مووچەکەشی بەرزبکەنەوە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت بە نوێکردنەوەی بۆندی ئۆمتیتی رێگە لە یانەکانی دیکە بگرن بۆندی پێشکەش بکەن و بەتایبەتی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad