English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیکۆلا پیووانی لە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جردا
2018-04-17 [04:18 AM]

ZNA – تاران


نیکۆلا پیووانی، که ‌بۆ فیلمی سینه‌مایی "ژیان جوانه‌" بووه ‌براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین مۆسیقای ناوه‌رۆکی فیلمه‌که‌ی،‌له نێو میوانانی تایبه‌تی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌بێت.

 

نیکۆلا پیووانی ئاوازدانه‌ر و رێبه‌ری ئۆرکێستڕای ناوداری ئیتاڵیایی که ‌ئه‌زموونی هاوکاریی له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانێکی ناسراوی وه‌کوو؛ فێدریکۆ فێلینی، "برایانی تاویانی" و "مارکۆ بێلۆکیۆ" هه‌یه‌، ده‌بێته ‌میوانی تایبه‌تی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر.

 

ئه‌و له ‌رۆژی 25ی ئه‌پڕێڵی 2018 له ‌ته‌لاری وه‌حده‌تی شاری تاران ئاراسته‌یه‌کی پێشکه‌ش کردنی راسته‌وخۆی ده‌بێت و له‌م کۆنسێرته‌دا هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌و پارچه ‌موزیکانه‌ی که ‌پێشتر بۆ ژماره‌یه‌ک له ‌فیلمه ‌سینه‌ماییه‌کانی چێکردووه‌، پێشکه‌ش ده‌کات.

 

کۆنسێرته‌که‌ جاریکیان تایبه‌ته ‌به ‌میوانه‌کانی فێستیڤاڵ و بانگهێشتکراوان و بۆ زیاتر له ‌130 فیلمی سینه‌مایی مۆسیقای ناوه‌رۆکی چێکردووه‌و بۆ فیلمی "ژیان جوانه‌" له ‌ده‌رهێنانی "رۆبێرتۆ بێنینی" بووه ‌براوه‌ی ئۆسکاری باشترین مۆسیقای ناو فیلم.

 

نیکۆلا پیووانی، له‌دایکبووی 1946 له ‌شاری رۆمای ئیتاڵیایه‌ و لە زانکۆی "ساپینزا" له ‌شاری رۆم خوێندنی ته‌واو کرد و له ‌ساڵی 1967 له ‌کۆنسێرڤاتواری وێردی له ‌ئامێری پسپۆڕانه‌ی پیانۆ بڕوانامه‌ی وه‌رگرت.

 

پاشان رێبه‌رایه‌تی ئۆرکێستڕای له‌ژێر چاودێریی "مانۆس هاجیداکیس" موزیکزانی یۆنانی فێر بوو.

 

ئه‌و مۆسیقای ناوه‌رۆکی فیلمی بۆ سێ فیلمی "وتووێژ"، "جینجه‌ر و فرێد" و "ده‌نگی مانگ"

له ‌ده‌رهێنانی فێلینی چێکردووه‌و دواتر باله‌یه‌کی به‌ناوی "باله‌ی فێلینی" ئاماده‌و دابه‌ش کرد. مۆسیقای براوه‌ی ئۆسکاری فیلمی سینه‌مایی "ژیان جوانه‌" له ‌ساڵی 2000 بووه‌ ناوزه‌د و پاڵێوراوی خه‌ڵاتی گرا‌می له ‌به‌شی "باشترین مۆسیقای ناوه‌رۆک بۆ بواره‌کانی سینه‌ما، ته‌له‌ڤیزیۆن و راگه‌یاندنه‌کانی دیکه‌ی بینراو".

 

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له ‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018 له ‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مه‌نووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 5089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad