English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ری سمیت لە فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر بەشدار دەبێت
2018-04-17 [04:44 AM]

ZNA – تاران


له‌ری سمیت، فیلم هه‌ڵگری ناوداری به‌ریتانیایی له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر وانه‌بێژی یه‌کێکه ‌له ‌کارگه‌کانی فێرکاری و وۆرکشۆپه‌کانی فیلم هه‌ڵگریی و کاری پسپۆڕانه‌ی رووناکی‌.

 

له‌ری سمیت، که ‌پێشینه‌ی هاوکاریی له‌گه‌ڵ "سته‌نلی کوبریک" یه‌کێک له ‌گه‌وره‌ترین ده‌رهێنه‌ره‌کانی مێژووی سینه‌مای جیهانی له ‌کارنامه‌ی هونه‌ریی خۆیدا هه‌یه‌، به ‌به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌ی فێرکاری و وۆرکشۆپی فیلم هه‌ڵگریی و کاری پسپۆڕانه‌ی رووناکی دێت بۆ وڵاتی ئێران و کارگه‌که‌ی خۆی له‌میانه‌ی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌ڕێوه‌ده‌بات.

 

"له‌ری سمیت" فیلم هه‌ڵگری به‌ریتانیایی له ‌دایکبووی شاری له‌نده‌نه ‌که ‌بۆ هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ سینه‌ماکاری کۆچکردوو سته‌نلی کوبریک و سینه‌ماکارانی وه‌ک نیکۆلاس ویندینگ رێفه‌ن و جان مایکڵ مه‌ک دانا ده‌ناسرێت.

 

فیلم گه‌لێک که ‌له ‌کارنامه‌ی ئه‌ودا له ‌پله‌و پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتن ده‌بیندرێت، هه‌م بلاک باستێره‌کان له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌میش به‌رهه‌م گه‌لی سه‌ربه‌خۆی چکۆله‌تر.

 

سمیت که ‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیلم هه‌ڵگرانی به‌ریتانیا (BSC)ـه‌، چالاکییه‌کانی له‌بواری سینه‌ما و چێکردنی فیلمدا له ‌به‌شی کامێرا و که‌رستگه‌لی به‌رقی و کاره‌بایی فیلمی "بری لیندێن" ده‌ست پێکرد و له‌فیلمی "دره‌وشانه‌وه‌" بووه ‌یاریده‌ده‌ری به‌شی رووناکی.

 

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018 له ‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مه‌نسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 9196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad