English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" فیلمی دەستپێکی فه‌جرە
2018-04-17 [06:05 AM]

ZNA – هەولێر


سی و شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌نمایش کردنی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" نوێترین به‌رهه‌می "مه‌جید مه‌جیدی" ده‌ست پێده‌کات.

 

فیلمی سینه‌مایی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" له‌ده‌رهێنانی مه‌جید مه‌جیدی، رۆژی 19ی ئه‌پڕێڵی 2018 وه‌کوو فیلمی کردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌چێته‌سه‌ر په‌رده‌.

 

نمایش کردنی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌کان" له ‌رۆژی 20ی ئه‌پڕێڵی 2018، یه‌ک رۆژ دوای نمایش کردنی له‌رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌34 ناوچه‌ی جیهان له‌وانه‌ هیند ده‌ست پێده‌کات.

 

فیلمه‌که‌ی مه‌جیدی له ‌ناوچه‌کانی به‌شی که‌نداوی فارس له‌وانه ‌کوه‌یت، عهم‌مان، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، دوبه‌ی و چه‌ندانی دیکه ‌له ‌زیاتر له ‌70 ساڵۆنی سینه‌ما به‌شێوه‌ی گشتی نمایشده‌کرێت و هه‌روه‌ها له ‌ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا، پاکستان، سه‌نگاپوور، ئه‌فریقیای باشوور و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان نمایش ده‌کرێت.

 

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له ‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018 له ‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مه‌نسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 8746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad