English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کتێبێکی نوێ سه‌باره‌ت به‌ عه‌باس کیارۆسته‌می بڵاوده‌بێته‌وه
2018-04-17 [07:06 AM]

ZNA – هەولێر


هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر؛ کتێبێک سه‌باره‌ت به‌سینه‌مای عه‌باس کیارۆسته‌می، پێکهاتوو له ‌نووسین و وتارگه‌لێکی بڵاونه‌کراوه‌ و ده‌قی وه‌رگێڕدراو له‌مه‌ڕ به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م سینه‌ماکاره ‌بلیمه‌ت و هه‌ڵکه‌وته‌یه‌و سێ دیمانه‌و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت.

 

سه‌ید عیماد حوسێنی به‌رپرسی یه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی زانستی و زانکۆی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر سه‌باره‌ت به‌چالاکییه‌کانی ئه‌م بواره‌له‌فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ، گوتی: کتێبێکی پێکهاتوو له ‌نووسین و وتارگه‌لێکی بڵاونه‌کراوه‌و ده‌قی وه‌رگێڕدراو به‌مژار و بابه‌تی سینه‌مای عه‌باس کیارۆسته‌می و سێ دیمانه‌و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و خه‌ریکه ‌ئاماده‌ده‌کرێت که ‌له ‌رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له ‌رێوڕه‌سمێکدا له ‌په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له ‌شاری تاران و به‌ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکارانی ئێرانی و بیانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت.

 

به‌وته‌ی به‌رپرسی یه‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی زانستی و زانکۆی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، ئه‌م په‌ڕتووکه ‌‌پێکهاتووه ‌له ‌هه‌شت وتار و سێ چاوپێکه‌وتن  که ‌هه‌ندێک له ‌وتاره‌کان و دیمانه‌کانی ئه‌م کتێبه ئه‌نجامی کار و تێکۆشانی لێکۆڵه‌رانی ئێرانی و هه‌ندێکیشیان به‌رهه‌می نووسه‌ران و خاوه‌نڕایانی بیانییه‌.

 

‌سه‌ید عیماد حوسێنی له‌مه‌ڕ شیکردنه‌وه‌ی زیاتری بابه‌ته‌کانی ئه‌م کتێبه ‌رایگه‌یاند: هه‌ر یه‌که ‌له ‌وتاره‌کانی ئه‌م کتێبه ‌له ‌سووچێکی جیاوازه‌وه ‌ده‌پرژێته ‌سه‌ر به‌شێک له‌ به‌رهه‌مه‌کانی عه‌باس کیارۆسته‌می، بۆ وێنه ‌له ‌وتارێکی خاتوو دکتۆر پاک شیراز مامۆستای زانکۆی ئێدینبرۆ فیلمه‌کانی کیارۆسته‌می له ‌روانگه‌ی جیهان بینیی ئیسلامی لێکدراونه‌ته‌وه‌.

 

حوسێنی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له ‌فۆرم و ناوه‌رۆکی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌باس کیارۆسته‌میدا ده‌توانرێ به‌شێوه‌ی جیددی شوێن پێی نیشانده‌ره ‌فه‌رهه‌نگییه‌کانی شوناسی ئێرانی بدۆزرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و، له‌سه‌ر ئاستی جیهان بینه‌رانێکی زۆری له‌گه‌ڵ خۆی کرووەته‌و هاوڕێ و له ‌فیستیڤاڵه‌ گرینگه‌کانی دنیادا چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه‌. ره‌نگه‌بی هۆ نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌و ناسراوترین سینه‌ماکاری ئێرانی له‌سه‌ر ئاستی جیهانه‌ که ‌هیوا ده‌خوازین ئه‌م کتێبه ‌هه‌نگاوێکی کاریگه‌ر بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌گه‌لی به‌ربڵاوتر سه‌باره‌ت به‌شێوازه‌کانی فیلم چێکردن و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م ‌که‌سایه‌تییه ‌به‌رجه‌سته‌ و دیاره‌ی سینه‌مایی وڵاتی ئێران.

 

سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له ‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018 له ‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مه‌نسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 8338جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad