English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچى ده‌نگ به‌ (184) بده‌ين
2018-04-17 [08:55 AM]

نووسینی: دڵشاد مەولوود


دواى خيانه‌تى گرووپێكى ناو يه‌كێتى له‌ شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، كوردستان رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى نه‌خوازراو بوويه‌وه‌. بۆ هه‌مووان روون بوويه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ هه‌تا سه‌ربه‌خۆ نه‌بين، له‌ پيلانگێڕى و دوژمنكارى نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست و مه‌زهه‌بى سه‌رده‌سته‌ له‌ عێراق رزگار نابين. 
ئه‌وان هه‌موو رێگه‌يه‌ك تاقيده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ كۆتايهێنان به‌ بوونمان و سڕينه‌وه‌ى سه‌روه‌رييه‌كانمان. ئه‌وان له‌و ده‌ستووره‌ش په‌شيمان بوونه‌ته‌وه‌، كه‌ خۆيشيان ده‌نگيان بۆ داوه‌. پشتيان له‌ هه‌موو به‌ڵێنه‌كانى رابردوويان كرد. له‌ دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه‌، ئه‌وان شه‌ڕى ئابوورى، شه‌ڕى ئه‌منيى، شه‌ڕى سياسى، شه‌ڕى ده‌روونى، شه‌ڕى ميدياييان له‌ دژى كورد تاقيكرده‌وه‌ و دواجاريش شه‌ڕى بڕينى بودجه‌ و په‌لاماردانى كوردستانيان تاقيكرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ خۆڕاگرى سه‌ركردايه‌تى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان بوو، هه‌موو پيلانه‌كانى له‌ گۆڕ نان. له‌ پردێ لوتى هێزه‌كانى شكاندن. له‌ به‌غدا ناچاريكردن بێنه‌ سه‌ر مێزى دانووستان. 
عێراق به‌ره‌و باڵاده‌ستى و ديكتاتۆريه‌تى زۆرينه‌ى شيعه‌ى وابه‌سته‌ به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت. ده‌وڵه‌تێكى ميليشياييه‌. ميليشيا شيعه‌ و سوننه‌كان هيچ كاتێك ناهێڵن پرۆسه‌ى ديموكراسى و بنه‌ماى ته‌وافق وه‌ك خۆى له‌سه‌ر پێ بمێنێت. ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدين له‌سه‌ر داهاتووى خه‌ڵكى عێراق به‌ گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌ تايبه‌تى.
ئه‌و هێزانه‌ى له‌ كوردستان هه‌ن، به‌شێكيان تازه‌ په‌يدا بوونه‌ و تا دوێنێ ماستاوچى ده‌ربارى مالكى بوون و هه‌شيانه‌ به‌شێكى سه‌ركردايه‌تييه‌كه‌ى به‌يعه‌تى به‌ مه‌رجه‌عه‌كانى شيعه‌ داوه‌ و ئه‌وه‌نده‌ى سياسه‌تى ته‌شه‌يوعى پێ راسته‌ نيو ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌مى سه‌ربه‌خۆيى كورد و كوردستاندا نييه‌.
له‌و هاوكێشه‌يه‌دا ئه‌وه‌ى بتوانێت وه‌ك شاخه‌كانى كوردستان ره‌گداكوتاو بێت و پێش به‌ پيلانگێڕى و سياسه‌تى دوژمنكارانه‌ى ديكاتۆريه‌تى زۆرينه‌ى شيعه‌ بگرێت، ته‌نيا پارتى ديموكراتى كوردستانه‌.
هه‌ر هاووڵاتييه‌كى كوردستان ئازاده‌ ده‌نگ به‌ كێ ده‌دات، به‌ڵام گرنگه‌ بزانێت ده‌نگ به‌ ليستێك بدات، كه‌ داهاتووى مسۆگه‌ر بكات. ده‌نگ به‌ ليستێك بدات، كه‌ له‌ خه‌مى سه‌ربه‌خۆيى كوردستاندايه‌. نه‌ك ده‌نگ بداته‌ كه‌سانێك كه‌ خۆيان بوونه‌ته‌ داشى دامه‌ى سياسه‌تى ته‌شه‌يوع و هاوپه‌يمانى مالكى و عه‌بادى و عامرييه‌كان و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌ن خۆيان له‌ بنه‌ماڵه‌ و ره‌چه‌ڵه‌كى خۆيان بێبه‌رى بكه‌ن.
ئه‌وه‌ى ده‌توانێت به‌رگرى له‌ مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى كوردستان بكات، ته‌نيا پارتى ديموكراتى كوردستانه‌. ئه‌و پارته‌ى كه‌ تا ئه‌م چركه‌ ساته‌شى له‌گه‌ڵدا بێت، ئاماده‌ نييه‌ دان به‌ داگيركارى حه‌شد و جه‌يش له‌ كه‌ركووك بهێنێت.
ئاماده‌ نييه‌ بچێته‌ ژێر باڵى حه‌شد و جه‌يش و رازى بێت ئاڵاى كوردستان و پيرۆزييه‌كانى كوردستان قه‌ده‌غه‌ بكرێن و داواى ده‌نگ له‌ هاووڵاتيان بكات. چونكه‌ يه‌كێك نه‌توانێت به‌ ئازادى ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبكات و داواى ده‌نگ له‌ خه‌ڵك بكات، ته‌نيا ئاو ده‌كاته‌ ئاشى سياسه‌تى داگيركاريانه‌ى ميليشيا شيعه‌كان و ره‌وايه‌تى به‌ داگيركارييه‌كه‌يان ده‌دات.

 





ئەم هەواڵە 5389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad