English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. سەلتاڤیگۆ بەرشەلۆنەی بە خاڵێك رازیكرد
2018-04-18 [11:31 AM]

ZNA- ھەولێر



لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی ٣٣ی لالیگای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی سەلتاڤیگۆ.

ھەرچەندە لەخولەکی ٧١ سێرجی رۆبێرتۆی یاریزانی بەرشەلۆنە بەکارتی سور کرایە دەرەوە، بەڵام لە ئەنجامدا ھەردوو یانە بە ٢ گۆڵ بۆ ھەردوو لا و بە یەکسان بوونی یاریەکە و تاکە خاڵێک  ڕازیبوون.

دوو گۆڵەکەی بەرشەلۆنە عوسمان دیمبلی و باکۆ ئالکاسێر تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەی سەلتاڤیگۆ ش جۆنی کاسترۆ و یاگۆ ئاسپاس کردیان.

بەم تاکە خاڵە یانەی بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٨٣ خاڵ بەرزکردەوەو یانەی سەلتاڤیگۆش بە ٤٤ خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.
 





ئەم هەواڵە 5842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad