English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای 6 ساڵ كاكا نهێنی ڕویشتنی له‌ ڕیال ئاشكراده‌كات
2018-04-18 [01:52 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ٦ ساڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، کاکای ئەستێرەی پێشووتری یانەی ڕیال مەدرید ھۆکاری ڕۆیشتنی لە یانەی شاھانە لە سەردەمی مۆرینیۆدا باس کرد.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، لێدوانەکانی کاکای بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاشکرایدەکات، دوای چوار وەرز مانەوە لە یانەی شاھانە، بەڵام نەیتوانی بەو ئاستە دەرکەوێت، کە لە یانەی میلاندا تێیدا دەرکەوت، کە ھەر بەم ھۆیەوە خەڵاتی بالۆن دۆری وەکو باشترین یاریزان بەدەستھێنا.

کاکا گووتی: مۆرینیۆ بۆ من راھێنەرێکی زۆر زەحمەت بوو، پەیوەندییمان رێزگرتنێکی زۆری تێدابوو، بەڵام لە ھەمان کاتدا ئاڵۆزیش بوو، چاوەڕێبووم ھەلی ئەوەم پێبدات تواناکانم دەربخەم، بەڵام ئەمە رووینەدا، زۆر مەشقم کرد و جەنگام و نوێژم کرد، بەڵام نەمتوانی متمانەی ئەو بەدەستبھێنم،.

کاکا دەشڵێت: لە یانەی میلان رێزێکی گەورەیان لێ دەگرتم خۆشەویستییەکی گەورەیان بۆ دەردەبڕیم، بەڵام لە ڕیال مەدرید ھەموو شتەکان پێچەوانە بووەوە، ھەموو کەسێک لە ئیتاڵیا منی خۆشدەویست و ھیوای مانەوەیان لە من دەکرد، بەڵام لە ئیسپانیا ھەمووان حەزیان دەکردم من بڕۆم و ھیچ خۆشەویستییەکی ئەوتۆم ھەست پێ نەکرد.

ھەروەھا لەکۆتایی قسەکانیدا کاکا گوتی: دوای جێھێشتنی ڕیال مەدرید تەنھا بە لێدوانێکی مۆرینیۆ دڵخۆشبووم، ئەویش کاتێک لە وەڵامی پرسیاری باشترین ئەو یاریزانانەی مەشقی پێ کردوون، ناوی منیشی ھێنا بوو .

کاکا لە ١٧-١٢-٢٠١٧ لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا لە خولی ئەمەریکا و یانەی ئۆرلاندۆ سیتی بە یەکجاری وازی لە یاریکردن ھێنا.





ئەم هەواڵە 8356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad