English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار دڵنیایی دەداته‌ هانده‌رانه‌كانی...
2018-04-18 [03:07 AM]

ZNA- ھەولێر


نەیمار داسێلڤا، یاریزانی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان بە قاچی شکاوەوە بەشداری لە پرۆگرامێکدا کرد و دڵنیایی دایە هاندەران لە گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگاکان.

لە ساوپاولۆ  نەیمار گوتی: لە پێکانەکەم چاکبوومەتەوە، دڵنیاتان دەکەمەوە بۆ جامی جیهانی دەگەڕێمەوە.

یاریزانە بەرازیلییەکە دەڵێت، بارودۆخەکەم زۆر باشە ئێستا هەست بە باشبوون دەکەم و  پشووی باشم وەرگرتووە.

بریارە رۆژی 27ـی ئەم مانگە دوایین پشکنینی پزیشکی بۆ نەیمار ئەنجامبدرێت بۆ دیاریکردنی وادەی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ یارییکردن، دواتریش راستەوخۆ پەیوەندی بە مەشقەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل دەکات.

لە رۆژی شەشی مانگی سێی رابردوودا لە یاری نێوان پاریس سانجێرمان و مارسیلیادا، نەیمار تووشی پێکانبوو بەهۆیەوە قاچی شکا، بەمەش تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دیاریکرا.

ئەمە جگە لەوەی یاریزانەکە بەهۆی ئەم پێکانەوە نەیتوانی بەشداری لە ئاهەنگی بەدەستهێنانی خولی فەرەنسا بکات کە لەلایەن یانەکەیانەوە بەدەستهاتبوو.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 7777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad