English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەرنامەی لیستی پارتییەوە (2)
2018-04-19 [11:50 AM]

نووسینی: ئاریان فەرەج


لە بەرنامەی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ( پاراستنی ماف و ئازادیە دەستورییەكانی گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یەكگرتووی بەهێز) لە خاڵی یەكەمی ئامانج و ئەولەویاتی پارتیدا جێیگرتووە. 
گرنگیدانی پارتی بەم خاڵە و دەسنیشانكردنی وەك ئامانجی یەكەمین، تەعبیر لەو راستییە دەكات كە ساڵانی رابردوو و بە تایبەتیش دوا ساڵی رابردوو، هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستوری دانپێدانراو و بەرهەمی سەدەیەك خەبات و قوربانیدانی كورد، كەوتە بەرمەترسی راستەقینەی لەنێوبردن و سڕینەوە. ئەو دەمەی بۆدجە و موچەیان لەم هەرێمە و خەڵكەكەی بڕی و دواتر بە بەهانەی ریفراندۆم ئابڵوقە و سزایان خستەسەر و دواتریش لەشكركێشیی سەربازی و میلیشییاییان كردە سەر، پاشانیش وویستیان مامەڵەی لەگەڵ نەكەن و نادیدەی بگرن، دەستەواژەی نادەستوریی (سێ پارێزگا)یان خستە جێی ناوی فەرمیی ( هەرێمی كوردستان)، وویستیان وجودی شەرعیانەی نەخوێننەوە و هانی هێزگەلێكیان دا كە لە نێوخۆدا بالۆرەی حكومەتی ئینقاز و لێكهەڵوەشاندنی قەوارەی كوردستان و مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاكانیان هێنایە ئاراوە. دەركەوت نیازێكی جددی هەیە بۆ دژایەتی هەرێم تا ئاستی لەنێوبردن و هەڵوەشاندنەوەی. خۆئەگەر فیداكای پارتی و قوربانیدانی پێشمەرگەكانی و هەوڵە دیبلۆماسییەكانی نەبوایە، بەدیهاتنی ئەو مەرامە نزیكببۆوە و مەعلوم نەبوو چارەنوسی ئەم قەوارە سیاسییەی كورد چی بەسەردێت. بە تایبەت كە لەنێوخۆشدا حزبگەلێكی زۆر بەغدائاسا دژایەتییان دەكرد و خەریكی بنكۆڵكردنی بوون. 
هەوڵەكانی پارتی دواجار قەوارەكەی پاراست و نەیهێشت ئەو دەسكەوتە نەتەوەییە لە بەین بچێت كە لە مێژووی میللەتی كورددا لەم دەسكەوتە مەزنتری بەدەست نەهێناوە. 
پێداگیری ئێستاش لەسەر پاراستنی هەرێم وەك قەوارەیەكی دەستوری، لە لایەن پارتییەوە ئامانجی هەرە سەرەكی بەشدارییەتی لەم هەڵبژاردنەدا. ئەم پێداگیرییە بەردەوامیی ئەو داكۆكی و بەرگرییە دڵێرانەیەیە كە دوێنێ بە چەك و خوێن و ئەمڕۆ بە دەنگ و خەباتی پەرلەمانیی درێژەی پێدەدرێ. 
مەزنترین ئامانجی بەرنامەی پارتی پاراستنی كوردستانە نەك پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی. گێڕانەوەی پێگەی بەهێز و دەسكەوتی زیاترە بۆ كوردستان نەك پۆست و پلەی زیاتر بۆ خۆی. هەر بۆیەش دەنگدان بە لیستی پارتی دەنگدانە بەو ئامانجە مەزنە نەتەوەیی و نیشتمانییە نەك دەنگدان بە حزبێك لە حزبەكان.





ئەم هەواڵە 2632جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad